From Wikipedia, the free encyclopedia
شاری تایف یاخود تائیف (بە عەرەبی: اَلطَّائِفُ، بێژەکردنی حیجازی: [atˤˈ tˤaːjɪf])، پارێزگایەکە لە ھەرێمی مەککەی سعودیە. شارەکە دەکەوێتە بەرزایی ١٨٧٩مەتر (٦١٦٥پێ) لە بناری چیای حیجاز، کە بەشێکە لە چیای سەروات[1]، ژمارەی دانیشتووانی بەپێی مەزەندەی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٦٨٨٫٦٩٣ کەس خەمڵێندراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە شەش ھەمین شار لە سعوودیە لەڕووی زۆری دانیشتووانەوە[2].
تایف
الطائف | |
---|---|
| |
ناسناو(ەکان): پایتەختی ھاوین لە سعوودیە، شاری گوڵزار | |
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
ھەرێم | مەککە |
پارێزگا | تایف |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارەوانی | سەعد ئەلمەیموون |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٨٧٩ مەتر (٦٬١٦٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• مەزندە (٢٠٢٠) | ٦٨٨٫٦٩٣ |
• پلە | ٦ |
• چڕی | ٢١٤٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٥٤ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | تایفی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتیی عەرەبی) |
پۆست کۆد | ٢٦XXX |
کۆدی تەلەفۆن | +٩٦٦ ١٢ |
وێبگە | http://www.taifcity.gov.sa |
ئەم شارە لەلایەن پەیامبەری ئیسلامەوە لە سەرەتای سەدەی حەوتەمدا سەردانی کراوە و لەلایەن ھۆزی بەنوو تەقیفەوە پێشوازی لێکراوە بۆ شارەکە، کە تا ئەمڕۆش لەلایەن نەوەکانی بەنوو تەقیف مێژووی ئەم شارە پارێزراوە[3]. وەک بەشێک لە حیجاز، شارەکە بە درێژایی مێژووی خۆی چەندین گواستنەوەی دەسەڵاتی بەخۆیەوە بینیوە، دواھەمینیان لە کاتی داگیرکردنی حیجاز لە ساڵی ١٩٢٥[4]. شارەکە بە پایتەختی ھاوینی سعودیە ناونراوە، چونکە لە ھاویندا کەشێکی مامناوەندی ھەیە، بە پێچەوانەی زۆربەی شارەکانی تری نیمچەدوورگەی عەرەبی. شارەکە بەھۆی زۆرێک لە ھاوینەھەواری شاخاوی و کەشوھەوای مامناوەندەوە، ناوبانگێکی باشی پەیدا کردوە لەڕووی گەشتیارییەوە[5]. تایف بەستراوەتەوە بە شارۆچکەی ئەلحەدا[6].
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.