![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/Russian_Gazette_1866.jpg/640px-Russian_Gazette_1866.jpg&w=640&q=50)
تاوان و سزا
ڕۆمانێک لە نووسینی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی لە ساڵی (١٨٦٦) / From Wikipedia, the free encyclopedia
تاوان و سزا (پێش نوێخوازبوونی لە زمانی ڕووسی: Преступленіе и наказаніе؛ دوای نوێخوازیکردن لە ڕووسی Преступление и наказание) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسراوە. سەرەتا لە ساڵی ١٨٨٦، بە ١٢ مانگ لە پەیکی ڕووسیا بڵاوکرایەوە کە گۆڤارێکی وێژەییی بوو.[1] دواتر وەک تاقە پەرتووکێک بڵاوکرایەوە. ڕۆمانەکە دووەمین ڕۆمانی درێژی فیدۆرە، ئەمەش لەدوای دە ساڵ لە دوورخستنەوە بۆ سیبیریا بوو. تاوان و سزا بە باشترین ڕۆمانی تەمەنی گەورەبوونی دۆستۆیەڤسکی وەک نووسەر دادەنرێت.[2] ھەندێکجاریش وەک یەکێک لە باڵاترین شاکارەکانی وێژەی جیھانی سەیر دەکرێت.[3][4][5][6] تاوان و سزا سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئازارە دەروونی و ناکۆکییە ڕەوشتییانەی کارەکتەری ڕۆمانەکە، ڕۆدیۆن ڕاسکۆڵنیکۆڤ ھەیبوو. ئەو خوێندکاری پێشووی بەشی یاسا بوو، لە سەنت پیتەرزبورگ دەژی، ڕۆژێکیان پلان بۆ کووشتنی پیرەژنێکی سووخۆر دادەنێت. بەر لەوەی بیکووژێت، ڕاسکۆڵنیکۆڤ لەو بڕوایەدابوو کە بە بەدەستھێنانی ئەو پارەیە، ئەوا ڕزگاری دەبێت لە ھەژاری. بەڵام لە دوای ڕووداوەکە، خۆی لە دۆخێکی شڵەژاوی و ناھەموار دەدۆزێتەوە.
![]() تاوان و سزا لە چاپی گۆڤاری پەیکی ڕووسیا | |
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Преступление и наказание |
زمان | ڕووسی |
چەشن | فەلسەفە دەروونناسی خەیاڵی خەیاڵی تاوان |
بڵاوکەرەوە | پەیکی ڕووسیا (بە زنجیرە) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٨٦٦; چاپی پەرتووک لە ١٨٦٧ |
OCLC | ٢٦٣٩٩٦٩٧ |
Dewey Decimal | 891.73/3 20 |
LC Class | PG3326 .P7 1993 |