From Wikipedia, the free encyclopedia
تاجیکستان، بە فەرمی کۆماری تاجیکستان (بە تاجیکی: Ҷумҳурии Тоҷикистон)، وڵاتێکی سەربەخۆی دەوردراو لە ئاسیای ناوەندییە، کە لە باشوورەوە لەگەڵ ئەفغانستان، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆزبەکستان، لە باکوورەوە لەگەڵ قرغیزستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چین ھاوسنوورە. پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتە دووشەنبەیە. تاجیکستان وڵاتی سەرەکیی تاجیکەکانە و زمانە فەرمییەکەی تاجیکییە. ئەم وڵاتە پێشتر ھەتا ساڵی ١٩٩١، یەکێک لە کۆمارە سۆسیالیستییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بوو.
کۆماری تاجیکستان Republic of Tajikistan Ҷумҳурии Тоҷикистон |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | دووشەنبە 38°33′N 68°48′E | ||||
زمانە فەرمییەکان | تاجیکی | ||||
دەوڵەت | کۆمار | ||||
- | سەرۆک کۆمار | ئیمامعەلی ڕەحمان | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٩٬٥٠٤٬٠٠٠ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠١٠ | ٧٬٥٦٤٬٥٠٠ | |||
دراو | سامانی | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست |
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی تاجیکستان ٨,٤٠٨,٩٤٧ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١٢ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢١.٩ ساڵە. ھەروەھا ٢٧ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[1]
ئایینەکان لە تاجیکستان [2] | ||||
---|---|---|---|---|
ئایینەکان | ڕێژە | |||
سوننە | ٩٦٫٠٪ | |||
شیعەی ئیسماعیلی | ٢٫٠٪ | |||
ئەوانی تر | ٢٫٠٪ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.