بەکارھێنەر:دیاکۆ/سڕبوونی زستانە
From Wikipedia, the free encyclopedia
سڕبوونی زستانە[1]یان سوڕی سڕبوون[1] بەھەردوو جۆڕی زستانە و ھاوینە (بەئینگلیزی: Hibernation)[2] دەستەواژەیەکی گیانەوەر زانیە بەکاردێت بەرامبەر ئەو کانەی کە ھەندێ لە گیانڵەبەران پێیدا تێپەر دەبن بۆ خۆپاراستنیان لە ناھەمواری کەش و ھەواوە بەجۆرێک ماوەکەی نزیکەی وەرزێک دەخایەنێت ،ئەو گیانلەبەرانەی لەوەرزی زستان بەھۆی نزمی پلەی گەرماوە دەچنە سوڕی سڕبوون بەدرێژایی وەرزی سەرما لەدۆخی سڕبوون دەمێننەوە تا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما،پێیان دەڵێن لەسوڕی سڕبونی زستانە دان،وە ھەندێ لە گیانلەبەران بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە دەچنە دۆخی سڕبوون تاوەکو خۆیان لەگەرما بپاڕێزن بەدرێژایی وەرزی گەرما تا ئەو کاتەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە،پێیان دەڵێن سوڕی سڕبوونی ھاوینە.
ھەریەک لەسوڕی سڕبوون و کۆچی گیانلەبەران بەیەک شت ھەژماردەکرێن،کە ھەردووک لێی خۆپاراستنە لە نەگونجاوی پلەی گەرما..