From Wikipedia, the free encyclopedia
بەندییەکان فیلمێکی ٢٠١٣ی ھەستبزوێنی ئەمریکییە کە لەلایەن دێنیس ڤیلێنوێڤەوە دەرھێنردراوە لە فیلمنامەی نووسراو لەلایەن ئارۆن گوزیکۆوسکی. فیلمەکە خاوەنی کاستێکی پڕ ئەستێرەیە کە پێکدێت لە ھیوو جەکمەن، جەیک جیڵنھاڵ، ڤیۆلا دەیڤس، ماریۆ بێڵۆ، تێرەنس ھاوەرد، مێلیسا لیۆ، و پۆوڵ دانۆ.[3]
بەندییەکان | |
---|---|
دەرھێنەر | دێنیس ڤیلێنوێڤ |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | ئارن گوزیکۆوسکی |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | یۆھان یۆھانسن |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆجەر ئەی. دیکینس |
مۆنتاژ |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس. پیکچەرز (ویلایەتە یەکگرتووەکان) سەمیت ئینتەرتەیمنت (جیھانی) |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٣ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٤٦ ملیۆن[2] |
داھات | $١٢٢٬١ ملیۆن[2] |
چیرۆکی فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر ڕفاندنی دوو کچی منداڵ لە پێنسڵڤەینیا و گەڕانە دوابەدواکەی پۆلیس بۆ ڕفێنەرە گومانلێکراوەکە. باوکی یەکێک لە کچەکان کارەکە دەخاتە ژێر دەستی خۆیەوە، دوای ئەوەی پۆلیس گومانلێکراوێکی گەنج دەگرن و دواتر بەری دەدەن. فیلمەکە سەرکەوتوویەکی دارایی و ڕەخنەیی بوو، بە پەیداکردنی ١٢٢ ملیۆن دۆلار لە جیھاندا. فیلمەکە لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی نێودەوڵەتییەوە بە یەکێک لە دە باشترین فیلمەکانی ٢٠١٣ ھەڵبژێردرا، و لە ٨٦ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سینەماتۆگرافی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.