بەلۆچستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەلۆچستان ھەرێمێکی جوگرافییە کە لە ڕۆژاواوە بەسەر ئێران، لە باکوورەوە بەسەر ئەفغانستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە بەسەر پاکستاندا دابەشکراوە.
بەلۆچستان ناوچەیەکی وشک، بیابانی و پڕ لە گڕکانە. لە ڕۆژاواوە تا زنجیرەچیاکانی «بام» درێژەی ھەیە. لە باکووری ڕۆژھەڵات، بەرزایییەکانی سولەیمان لە پەنجابی جیا دەکاتەوە. لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، زەنجیرە چیای خرتار تا بیابانی خەرتان کە دەگاتە لای زەریای عەمان سنووری بۆ دادەنێ. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەگاتە چۆمی ئەندووس و سنوورەکانی کەراچی.
لە لایەکی دیکەوە گەلی بەلۆچ دەکەونە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانەوە (دەکەونە ناو پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، باشووری پارێزگای کرمان، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھورمزگان و باشووری پارێزگای خۆراسانی باشوور) و ناوچەکەیان بیابانییە و گەلھەیان نزیک ٣٫٥ تا ٥ ملیۆن کەسە. لە دیوی ئەفغانستانیش دەکەونە پارێزگای نیمڕۆز و گەلھەیەکی ٥٠٠ ھەزار تا ٢ ملیۆن کەسی پێکدێنن.[4][5] ھەروەھا لە پاکستان بە ١٨ تا ٢٠ ملیۆن مەزەندە دەکرێن کە زۆربەیان لە پارێزگای بەلۆچستاندا دەژین.[6]
لە مێژوودا ناوی بەلۆچستان بە «مەکا» ھاتووە و یۆنانییەکان بە «گدرووزیا» ناویان بردووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.