![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cf/Viaje_a_la_Corporaci%25C3%25B3n_Mondrag%25C3%25B3n_en_el_Pa%25C3%25ADs_Vasco.jpg/640px-Viaje_a_la_Corporaci%25C3%25B3n_Mondrag%25C3%25B3n_en_el_Pa%25C3%25ADs_Vasco.jpg&w=640&q=50)
بەشکۆی مۆندراگۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی: Mondragon Corporation) بەشکۆ و فیدراسیۆنەکێک لە کۆکارییە کرێکارییەکانە کە لە ناوچەی باسکی ئیسپانیا دامەزراوە. بەشکۆی مۆندراگۆن مەزنترین کۆکاری لە سەرانسەری جیھانە.[2]
![]() | |
![]() | |
چەشن | کۆکاریی کرێکاری |
---|---|
دامەزرا | ۱۹۵۶ |
بارەگا | مۆندراگۆن ، |
بەردەستە لە | جیھانی |
داھات | ۱۲٫۱ میلیارد یۆرۆ (٢٠١٥) |
ژمارەی کارمەندان | ٨١٬٥۰۷ کەس (۲۰۱۹)[1] |
وێبگە | mondragon-corporation.com |
ئەم بەشکۆیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مۆندراگۆن لە لایەن خۆزێ ماریا ئاریزمێندیاریێتا و گرووپێک لە خوێندکارانی دامەزرا کە لە کۆلێژی تێکنۆلۆژیی پەروەردە کرابوون کە خۆی دایمەزراندبوو. یەکەمین بەرھەمی ئەم بەشکۆیە گەرمۆکەری نەوتی سپی بوو.
بەشکۆی مۆندراگۆن لەبواری گەڕینی داراییەکان ھەفتەمین بەشکۆی گەورەی ئیسپانیا و لە ھەرێمی باسک گرووپێکی بازرگانیی ڕێبەرە. ئەم بەشکۆیە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی ٧٤١١٧ کەس لە ٢٥٧ کۆمپانیا لە چوار زەمینەی چالاکیی دارایی، پێشەسازی، وردەفرۆشی و زانست بە کار گرتبوو.[3] ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووە بە ٨١٥٠٧ کەس.[1] کۆکارییەکانی مۆندراگۆن لەسەر بنەمای داخویانیی شۆناسی کۆکاری چالاکی دەکەن کە لەلایەن یەکێتیی ناونەتەوەیی کۆکاری دەپارێزرێت.