فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی ئەمریکیی ٢٠١٩ From Wikipedia, the free encyclopedia
بەستوو ٢ (بە ئینگلیزی: Frozen 2) فیلمێکی فەنتازیای مۆسیقیی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی ئەمریکیی ٢٠١٩یە کە لە لایەن ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە و لە لایەن ستۆدیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی دابەش کراوە. ٥٨ەمین فیلمی ئەنیمەیشنی بەرھەمھێنراوی ستۆدیۆکەیە، پاشکۆی بەستوو (٢٠١٣)یە. فیلمەکە لە لایەن کریس بەک و جێنیفەر لی دەرھێنراوە، لە لایەن پیتەر دێل ڤێچۆ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن لی، بەک، مارک سمیت، کریستن ئەندێرسن-لۆپێز و ڕۆبەرت لۆپێز نووسراوە. ھەریەکە لە دەنگی کریستن بێڵ، ئیدینا مێنزێڵ، جۆش گاد و جۆناتان گرۆف ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ڕووداوەکانی بەستوو ٢ سێ ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی یەکەم ڕوو دەدەن، شوێنی دوو خوشکەکە ئانا و ئێلسا، کریستۆف، سڤێن و ئۆلاف دەکەوێت کە بۆ دارستانێکی جادوویی گەشت دەکەن بۆ ئەوەی سەرچاوەی ھێزی جادووییی ئێلسا بدۆزنەوە.
بەستوو ٢ | |
---|---|
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر | پیتەر دێل ڤێچۆ |
شانۆنامە | جێنیفەر لی |
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا |
|
وێنەگری سینەمایی | مۆھیت کالیانپوور |
مۆنتاژ | جێف درەیھایم |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | ستۆدیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٣ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٥٠ ملیۆن $[2] |
داھات | ١٫٤٥٠ ملیار $[3] |
تەکنەلۆژیای ئەنیمەیشنی ئاڵۆزتر و بەرزتر لە چاو بەستوو تێیدا بەکار ھاتووە، ئەندێرسن-لۆپێز و لۆپێز وەک گۆرانینووسانی فیلمەکە گەڕانەوە، و کریستۆف بێک دیسانەوە مۆسیقای فیلمەکەی ئامادە کردووە. فیلمەکە بۆ ٤٦ زمان وەرگێڕدراوە و زنجیرەیەکی بەڵگەفیلم، بۆ نێو نەزانراو: دروستکردنی بەستوو ٢ بەدوایدا بڵاو کرایەوە. بەستوو ٢ بۆ یەکەم جار لە شانۆی دۆڵبی لە لۆس ئانجلەس لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پەخش کرا و لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا، بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە. داھاتی بەستوو ٢ لە گشت جیھاندا ١٫٤٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، فیلمەکە سێیەم پڕداھاتترین فیلمی ٢٠١٩، دەیەم پڕداھاتترین فیلمی ھەموو سەردەمەکان و دووەم پڕداھاتترین فیلمی ئەنیمەیشنی ھەموو سەردەمەکانە. پاشکۆیەکی تر لە قۆناغی پەرەپێداندایە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.