بەرھەڵستکاری لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرھەڵستکاریی ئەرمەنییەکان بەرەنگاربوونەوەی سەربازان و ڕامیارانی ئەرمەنی لەخۆدەگرێت کە لە بەرامبەر ھێزە عوسمانییەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە درێژەی جەنگی جیھانیی یەکەمدا ڕوویدا.[1] لە سەرەتاکانی جەنگی جیھانی یەکەمدا، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ھەڵسا بە ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی کەلتووری ئەرمەنەکان و لەناوبردنیان، لەڕێگەی کرداری کوشتنکاری وە کترداری ڕێپێوانی مەرگ بۆ شوێنی نیشتەجێ کردنی نەشیاو لە بیابانی و ناوچە شاخاویەکان. دەرئەنجامی جینۆسایدەکە لەناوبردنی ٩٠٪ دانیشتوانی ئەرمەنی لە نێو کۆمەڵگەی عوسمانیدا. [2]
ئەو جۆرە ھەوڵانە لەلایەن ئەرمەنییەکاوە بۆ بەرپەرچ دانەوە وکەمکردنەوەی کێشەکە لەڕێگای دامەزراندنی تۆڕەی مرۆیی بۆ ھاوکاری کردنی ئەرمەنەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان وەک خۆراک و شوێنی شاردنەوەیان. چەند بەرەنگاربوونەوەی چەکداری سەری ھەڵدا ناویان بەرگریکاران لە شاری وان لە ساڵی(١٩١٥)دا ھەبوون ، بەشێکیان لە شارانی موساداگ و ئورفا دا بوون. ھەرچەندە، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ھەندێ جار دەگمەن بوون و کاریگەر نەبوون بە بەراورد لەگەڵ تۆڕە مرۆییەکان کە تا ٢٠٠،٠٠٠ ئەرمەنیان لە مردن ڕزگار کرد.[2][3] بزووتنەوەی بەرخۆدانی ناوخۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن تۆڕێکی ھاوکاری نێونەتەوەیی پاڵپشت دەکرا، بریتی بوونم لە کۆمیتەی فریاگوزاری ئەرمەنی ئەمریکی.[4]
سەرەڕای ئەوەش، ھەوڵەکانی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای عوسمانی لەلایەن ھێزەکانی ئەرمەنییەوە ئەنجام دەدرا، وەک ھێزەکانی بەرھەڵستکارانی ئەرمەنی و یەکەکانی ئەرمەنی نائاسایی.[٥]