بێھرووز ڤۆسووقی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بێھرووز ڤۆسووقی (بە فارسی: بهروز وثوقی،[2] لەدایکبوو بە ناوی خەلیل ڤۆسووقی، فارسی: خلیل وثوقی، لە ١١ی ئازاری ١٩٣٨)[3] ئەکتەر، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆن و مودێلێکی ئێرانییە کە زیاتر لە ٩٠ فیلم و شانۆی بەشداری کردووە.[4] ئەو ھەروەھا لە تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و شانۆ کاری کردووە. بەشدارییەکانی بووەتە ھۆکارێک بوو بردنەوەی چەندین خەڵات وەکوو باشترین ئەکتەری نەخشی یەکەمی پیاو لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی ھیند لە ساڵی ١٩٧٤ و خەڵاتی یەک تەمەن دەستکەوت لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سان فرانسیسکۆ لە ساڵی ٢٠٠٦.[5]
زانیاریی خێرا بێھرووز ڤۆسووقی, لەدایکبوون ...
بێھرووز ڤۆسووقی | |
---|---|
بهروز وثوقی | |
لەدایکبوون | خەلیل ڤۆسووقی خلیل وثوقی (١٩٣٨-٠٣-١١) ١١ی ئازاری ١٩٣٨ (تەمەن ٨٦ ساڵ) |
پیشە | ئەکتەر، مودێل |
چالاکبوون | ١٩٥٨–ئێستا |
حیزبی سیاسی | پارتی ڕەستاخیز (١٩٧٥–١٩٧٨)[1] |
ھاوسەر | گووگووش (ھاوسەرگیری ١٩٧٥؛ جیابوونەوە ١٩٧٦) کەتایوون ئەمجەدی (ھاوسەرگیری ١٩٨٠) |
یار | پووری بەنایی (١٩٧١–١٩٧٢) |
مناڵ(ەکان) | مەھشید، ماھان |
وێبگە | وێبگەی فەرمی |
دایخە