نەبوونی کار بۆ ئەوانەی ئامادەن کار بکەن From Wikipedia, the free encyclopedia
بێکاری دیاردەیەکی ئابوورییە کە بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ گەشەکردنی پیشەسازی دەستی بە دەرکەوتن کرد، چونکە بێکاری لە کۆمەڵگا گوندنشینە نەریتییەکان ھیچ واتایەکی نەبوو. بەپێی ڕێکخراوی نێونەتەوەییی کار، بێکار ھەموو کەسێکە کە توانای کارکردنی ھەیە و ئامادەیە کار بکات، و بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام کاری بۆ نادۆزرێتەوە. لە ڕێگەی ئەم پێناسەیەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ھەموو کەسێک کە کار ناکات بێکار نییە، خوێندکاران، کەمئەندامان، بەساڵاچووان، خانەنشینەکان، و ئەوانەی ھیوایان لەدەستداوە بۆ دۆزینەوەی کار، خاوەنکارە کاتییەکان، و ئەوانەی کە پێویستیان بە کار نییە بە بێکار ناژمێردرێن. ئەوانەی بەدەستیەوە دەناڵێنن. ھۆکارەکانی بێکاری: ١- نەبوونی ھەلی کار ٢- بڵاوبوونەوەی شەڕەکان ٣- زیادەڕەوی لە کرێکارانی ھاتوو ٤- زۆری ئەو گەنجانەی کە کاریان دەوێت، و بێکاری بە وازھێنانی ناچاری بەشێک لە ھێزی کار سەرەڕای توانا و خواستی بۆ ئەم کارە ناسراوە لە ھێزی کارکردن و بەرھەمھێناندا.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.