بێن ١٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
بێن ١٠ (بە ئینگلیزی: Ben 10) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لەلایەن «مان ئۆف ئەکشن» دروست کراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی کارتۆن نێتۆرکەوە بەرھەم ھێنراوە. چیرۆکەکە لە دەوری بێن تێنیسۆن دەسوڕێتەوە کە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و ئامێرێکی سەیر دەدۆزێتەوە کە لە کاتژمێر دەچێت (کە پێی دەوترێت ئۆمنیتریکس). ئەم کاتژمێرە دی ئێن ئەی بێگانە لەخۆدەگرێت و ڕێگەی پێدەدات بگۆڕێت بۆ دە بێگانە جیاوازەکان. بینەران بەلای کارەکتەرە خەیاڵییەکانیدا ڕادەکێشرێن، و کارتۆنەکە پڕە لە ئەکشن و سەرگەرمی، زنجیرەکە ستایشی زۆری ڕەخنەگرانی بەدەستھێناوە، سێ خەڵاتی ئێمی لە سەرانسەری جیھاندای بەدەستھێناوە و داھاتی زیاتر لە ٤٬٥ ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی تاکەکەسیدا بەدەستھێناوە.[1] زنجیرە فیلمەکە چوار فیلمی ھەیە، کە لە نێوان مانگی ئابی ٢٠٠٧ تا ئازاری ٢٠١٢ لە کارتۆن نێتۆرکەوە پەخشکرا و درێژترین زنجیرەی ڕەسەنی کارتۆن نێتۆرکە تا ئێستا.[2]
بێن ١٠ | |
---|---|
![]() | |
خاوەن | کارتوون نێتوۆرک |
چەشن | خەیاڵی زانستی |
ئافرێنەر | مان ئۆف ئەکشن |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | Ben 10 universe |
وێبگە | https://ben10.cartoonnetwork.co.uk |