From Wikipedia, the free encyclopedia
ویڵیام ھێنری گەیتسی سێھەم (بە ئینگلیزی: William Henry Gates III) ناسراو بە بیل گەیتس (بە ئینگلیزی: Bill Gates) سەرۆک و ھاو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە. ئەو بۆ ساڵانێکی زۆر دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان بووە.
بیل گەیتس | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٨ ئۆکتۆبەری ١٩٥٥ ویلایەتی واشینتۆن لە ئەمریکا |
پیشە | بەڕێوبەری پێشووی مایکرۆسۆفت ،کاری خێرخواز بەهاوکاری مێلیندا گەیتسی خێزانی |
چالاکبوون | ١٩٧٥ تا ئێستا |
کار | گەیتس |
ئایین | نەزانینخوازی |
ھاوسەر | مێلیندا گەیتس (ھاوسەرگیری ١٩٩٤؛ ٢٠٢١)[1] |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
وێبگە | http://www.thegatesnotes.com/ |
واژوو | |
بیل گەیتس ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سیاتێل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی ١٩٦٨ و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بەزمانی بەیسیک دروستی کردبوو. لە ساڵی ١٩٦٩ گەیتس و پۆڵ ئالێنی ھاورێی پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە کرد بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد؛ لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی کە بیل گەیتس لە بواری بەرنامەسازیدا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی وۆرد و ویندۆز. لە ساڵی ١٩٨٦دا ناوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە ١٢٠٠ کەس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمریکا. بیل گیتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی فەقیردۆست و خێرکەرە.
بێڵ گەیتس پێشتر یەکێک بووە لەپیاوە دەوڵەمەندەکانی جیھان لەئێستادا خەریکی کاری خێرخوازیە لەپێشوودا داھاتی ساڵانەی بەم شێوەیە بووە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.