From Wikipedia, the free encyclopedia
بیت یەکەی بناغەیی زانیارییە لە پێژمێری (Computing) و دوورڕاگەیێنی (Telecommunication)دا؛ هەر بیتێک تەنیا دوو باری هەیە. لە زانستی کۆمپیوتەردا بە تەکێک لەو بارانە دەوترێت ١ (یەک) و بە ئەوی تر دەوتریت ٠ (سفر)، یاخود کوژاوە و داگیرساو، یاخود ڕاست و هەڵە. زاراوەکە تێکەڵکردنێکی زمانەوانییە (portmanteau) لە دەستەواژەی binary digit - ڕەنووسی دووانی - و یەکەمجار جۆن تەکی لە ساڵی ١٩٤٦دا دایهێناوە.[1]
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لە زانستی کۆمپیوتەردا، بیت بچووکترین یەکەی بیرگەیە. دەوترێت: نرخی هەر بیتێک یەکسانە لەگەڵ ١ یان ٠. ئەمە کاتێکە کە لە ڕوانگەیەکی دەرهەستەوە سەیری بیرگە بکەین. ئەوەی لە ڕاستەقانیدا هەیە ئەمەیە کە هەر کام لە ٠ و ١ دوو ئاستی وڵتاژی جیاوازن کە ئێمە ناوی ٠ و ١مان لێداناون.
بریتییە لە بچووکترین یەکەی پێوانەی زانیارییەکان لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و بوارەکانی تری تەکنەلۆژیای زانیارییەکاندا، هەر بیتێک لە پێوانەکردندا سفر ٠ یان بە یەک ١ خۆی دەنوێنێت، واتا یان داگیرساوە واتە ١ یان کوژاوەتەوە واتە سفر، ڕاستییەکە ئەوەیە کەلە سیستەمی دووانەییدا پێوانەکانی پێ دەژمێردرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.