From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی کەلاھاری ناوچەیەکی فراوانی لمییە لە باشووری ئەفریقیا ھەڵکەوتووە ھەریەکە لە وڵاتانی بۆتسوانا و نامیبیا و بەشێکی ئەفریقیای باشوور دەگرێتەوە ڕووبەرەکەی پترە لە ٩٠٠ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.[1]
بیابانی کەلاھاری بە فراوانی ٩٠٠٠٠٠ کم دووجا زۆرینەی خاکی بۆتسوانا پێک دێنێت ھەروەھا بەشێک لە خاکی نامیبیا و ئەفریقیای باشووری داگیر کردووە، کەوتووەتە ناو نزمایییەکانی کەلاھاری کە ڕووبەرەکەی ٢٫٥ملیۆن کم ٢, تەواوی خاکی بۆتسوانا لە نزمایییەکانی کەلاھارین،[2] نزمایییەکانی کەلاھاری ئەفریقیای باشوور و نامیبیا و ئەنگۆڵا و زامبیا و زیمبابۆی دەگرێتەوە، ڕووباری ئۆکڤانگۆ بەناو جەرگەی ئەم نزماییانە ڕەت دەبێت تا دەگاتە دەلتاکانی باکووری خۆڕئاوای بیابانەکەی کەلاھارین، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە ژیانی ژینگەیی ئاژەڵان.[3]
ناوی «کەلاھاری» لە زمانی تسوانی خوازرایە کە زمانێکی میللی بۆتسوانیایە، بە واتای “تێنوێتی زۆر ” دێت، ئەم بیابانە فراوانە بە لمێکی سوور یان نارنجی داپۆشراوە و ھیچ سەرچاوەیەکی ئاوی تێدا نییە، زۆرێک لە زانایان بە بیابانی دانانێن چونکە ساڵانە پتر لە ٢٥٠ مم بارانی لێ دەبارێت، لەکاتێکدا بەشی خۆڕئاوای باشووری زۆر وشکترە و ساڵانە کەمتر لە ١٧٥ مم بارانی لێ دەبارێت.[4]
لە ھاوینان جیاوازی پلەی گەرمای لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیلیزییە ھەرچی زستانیشە کەشێکی زۆر سارد و وشکی ھەیە زۆرجاران پلەی گەرما دەگاتە سفری سلیلیزی.
لە بیابانەکە کۆمەڵێک خەڵک لە ھۆزی بۆشمن دەژین کە خێڵێکی زۆر سەرەتایی و دواکەوتوون، ھیچ ناوێکی دیاری کراو و جێگیریان نییە، ھەندێک جار خۆیان بە ناوی «سان» یان «باساروا» دەناسێنن ھەندێک جاریش ئەم دوو ناوە وەک جنێو لێکی دەدەنەوە، چونکە ناوی «سان» بە واتای نامۆ دێت یان «باساروا» بە واتای بێ نڕخ دێت، بە گشتی بە ھۆزی بۆشمن دەناسرێن بە ئینگلیزی: Bushmen، ناوی زمانەکەیان «خوسیان»ە کە قسەکردنیان گنانەیە و بە لووت قسان دەکەن.[5]
ئەم ھۆزە خۆیان بە کۆیلەی مردووەکان دادەنێن و باوەریان بە خوایەکە کە سەرتا خۆی دروست کردووە و دواتر زەوی وئاو و بیابان، پێیان وایە خوایەکەیان زۆر میھرەبانە بەڵام لەکاتی توڕەبوون ناوەکەی دەبێتە”ھارا” زۆر کوشندەیە و زۆر سزا دەرە.
لە ناوچەکە کێڵگە و کانگای زۆری لێیە وەک کانگای خەڵووز و مس و نیکل و یۆرانیۆم ھەروەھا بڕێکی زۆر ئەڵماسی ھەیە بەتایبەت ناوچەی ئەورابا لە خۆڕھەڵاتی باککوری بیابانەکە.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.