بۆینگ ئەی ئێچ-٦٤ ئاپاچی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەپاچی (AH-٦٤ Apache) جۆرە کۆپتەرێکی جەنگییە، شارەزایانی بواری سەربازی بەپتەوترین کۆپتەری دونیا ناوی دەبەن، بەھۆی ئەو توانا و شێوازە تەکنیکی وئەندازیاریانەی کە تیایدا بەکارھێنراوە.
کۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکی دروستیان دەکات، دوو فرۆکەوان لەخۆی دەگرێ کە ھەموو کەرەستەیەکی ژیان پارێزی تیا دابین کراوە بۆیان لەتەقەی دوژمن.
کۆپتەری ئەپاچی سیستەمی ڕێ دۆزینەوھNaviagate system بەکار دەبات کە ھەمیشە زانیاریی تەواو و وورد دەخاتە بەردەم فرۆکەوان سەبارەت بە بەرزی و نزمی و دووری لە شوێنی مەبەست بگرە ھەموو پۆ و تانەکانی ئاستی فڕین بەشەو و بەڕۆژ دیارە دەکات و جێگە و ڕێگاکانی دوژمن بە پێوانی وورد دەدات بەدەستەوە.
ئەم فرۆکانە کاری پشتگیریی لە ھێزە زەمینییەکانی ڕیزی پێشەوەی جەنگ دەکەن و بۆ تێکشکاندنی زریپۆش و دەبابە و ئامێرە سەربازییەکانی تر زۆر بەکار و گونجاوە، ھەڵگری موشەکی تێکشکێنەریی ستینگەرە Stinger کە تایبەتە بە وێران کردنی زریپۆش.
وەک باس دەکری لە جەنگی دووەمی کەنداو دا ساڵی ١٩٩١ دژی سوپای ڕژێمی عێراقی لەناوبراو بەکاربراوە و نزیکەی ٥٠٠ دەبابەی عێراقی تێکشکاندووە.