From Wikipedia, the free encyclopedia
چیای بۆتین یان بۆتین یان بوتین چیایەکە کەوتووەتە سنووری پارێزگای ھەولێر، عێراق. گوندی پێندرۆ کەوتووەتە بناری ئەم چیایە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٢٥٣٤ مەترە. لە وەرزی بەھاردا بە گژوگیای وەک ڕێواس، کەنگر، سلێرک، کاردی، سۆرازە و قارچک و گەلێک لە گیای تر کە بە کەڵکی خواردنی مرۆڤ و گیانلەبەر دێن دەوڵەمەندە. لە زستان و بەھاردا لووتکەکەی بە بەفر دادەپۆشرێ، و بە گیانلەبەری کێوی و دار و درەخت و دارمیوە بەناوبانگە. ئەم چیایە لەگەڵ چیاکانی گوڤەند، موسەک، شرین، پیران و چارچەل لەگەڵ پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک پەناگەیەک بوون لە بەرامبەر دوژمندا. چیای بۆتین لە ٢٠١٧ لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە.[1]
بۆتین | |
---|---|
وڵات | عێراق |
پۆتانی شوێن | |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٬٥٣٤ مەتر |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.