بۆب ئایگەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆبێرت ئاڵن ئایگەر (لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٥١) بەرھەمھێنەرێکی فیلم، جێبەجێکاری میدیایی، نووسەر، بزنسمانێکی ئەمریکییە کە ھاوکات سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری (CEO)ی کۆمپانیای واڵت دیزنیە. بەر لە کارکردنی بۆ دیزنی، ئایگەر سەرۆکی بەشی تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ABC بووە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥. لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایە سەرۆکی کۆمپانیای دیزنی و جێگای مایکڵ ئایزنەری گرتەوە.
بۆب ئایگەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆبێرت ئاڵن ئایگەر (١٩٥١-٠٢-١٠) ١٠ی شوباتی ١٩٥١ (تەمەن ٧٣ ساڵ) نیویۆڕک ستی، نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
خوێندنگە | کۆلێژی ئایتاکا |
چالاکبوون | ١٩٧٤ - تا ئێستا |
کار | سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای واڵت دیزنی |
حیزبی سیاسی | دیموکرات (تاکو ٢٠١٦) سەربەخۆ (لەوەتەی ٢٠١٦وە)[1] |
ھاوسەر | کەیتلین سوزان (جیابۆتەوە) ویلۆو بەی (ھاوسەرگیری ١٩٩٥) |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
واژوو | |
لەوکاتەوە ئایگەر ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە بوژاندنەوەی دیزنی، بەشێوەیەک کە داھاتی ساڵانەی کۆمپانیاکەی لە ٤٨٫٤ میلیارد بۆ ٢٥٧ میلیارد دۆلار بەرزکردەوە لەماوەی سێزدە، و توانی ھەریەک لە کۆمپانیاکانی پیکسار لە ٢٠٠٦ بەبڕی ٧٫٤ میلیارد دۆلار، ماڕڤڵ ئینتەرتەینمێنت لە ٢٠٠٩ بەبڕی ٤ میلیارد دۆلار، لوکاسفیلم لە ٢٠١٢ بەبڕی ٤٫٠٤ میلیارد دۆلار و فۆکسی سەدەی بیستەم لە ساڵی ٢٠١٩ بەبڕی ٧١٫٣ میلیارد بۆ دیزینی بکڕێتەوە.
لە نیسانی ٢٠١٩دا، ئایگەر ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەکۆتاییەکانی ٢٠٢١ وەک سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای واڵت دیزنی، بەیەکجارەکی واز لە کارەکان دەھێنێت و خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردنی کۆمپانیاکە.[2]