From Wikipedia, the free encyclopedia
بڕۆنز (بە ئینگلیزی: Bronze) بریتییە لە داڕشتەیەک لە مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قەڵای. ھەندێجاریش ماددەی تری وەک فافۆن، مەنگەنێز، زینک و نیکڵی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک زەرنیخ، فسفۆڕ یا سلیکۆنی تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی.[1]
سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ سەردەمی بڕۆنز. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە ھیندستان و ئەوراسیا، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار ساڵ پێش زاین دەستی پێ کردوە.[2] دوای دۆزینەوەی ئاسن سەردەمەکە گۆڕا بۆ سەردەمی ئاسن کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین. لە زۆربەی ئاسیا سەردەی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٥٠٠ ساڵ پێش زایین.
لەبەر ئەوەی زۆربەی دۆزراوەکان لەم سەردەمەدا لە مسی سپی دروست کراوون، زاناکان زۆرجار سود لە سەردەمی (داڕشتەی مس) وەردەگرن.[3]
ووشەی (bronze) لە زمانی ئینگلیزی لە فەڕەنسیەوە ھاتوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (١٧٣٠ بۆ ١٧٤٠ ز). ھەروەھا فەڕەنسیەکانیش لە ساڵانی سەدەی سێزدە لە ئیتاڵیەکانیان وەرگرتە (bróntion).
پێشتریش لە لە سەدەی یازدە لە لایەن بەیزەنتیەکانەوە پێی گوتراوە (brontēsíon).[4][5]
ھەروەھا بۆی ھەیە لە پێش ئەمانیشدا لە لایەن ئێرانیەکانەوە بەکار ھاتبێ بە شێوەی (برنج birinj) یا (piring پرنگ).
دۆزینەوەی بڕۆنز وایکرد کە خەڵک بتوانێ کەلوپەلێکی ڕەقتر و بەھێزتر دروست بکەن، وەک: شمشێر، دەفری خواردن. لە ئیتاڵیا بڕۆنزیان لە مس و ئارسۆنیک بەرھەم دەھێنا.[6] دواتریش لە پێنج سەدە پێش زایین ھونەری ئێرانی لە گۆڕەپانی ئێرانی گەورە دەستی پێکرد.[7] پاشان لە سێ سەد ساڵ پێش زایین قەڵای بەکار ھات لە پێکھاتەی بڕۆنزدا.[8]
بەکارھێنانی قەڵای لە بڕۆنزدا، ئەو توانایەی بە بڕۆنز دەدا کە ئاسانتر کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەھێزتر بێت لە جاران و ئاسانتر بتوێتەوە. ھەروەھا بە پێچەوانەی ئەرسۆنیک، قەڵای ماددەیەکی ژەھراوی نەبوو. بەکارھێنانی قەڵای لە بڕۆنزدا دەگەڕێتەوە بۆ ٤٥٠٠ ساڵ پێش زایین.
بڕۆنز بە پێی جۆری بەکارھێنانی پێکھاتەکەی دەگۆڕدرێ. بڕۆنز بە شێوەیەکی سەرەکی لە ٩٠٪ مس و ١٠٪ قەڵای پێکھاتوە، بەڵام دەشێ بە سێ شێوەی خوارەوە پێکھاتەکەی بگۆڕدرێ:[9]
بڕۆنز توانای بەرگەگرتنی باشی ھەیە و بۆ ھەر یەک لە کەشی گوند و پیشەسازی و دەریایی دەشێ بەکار بێت. بەڵام لاوازە لەبەرامبەر ئامۆنیاک، سیانید، پێکھاتەی ئاسن و ئامۆنیاک، کەشی پیسی شارەکان، ترشە باران، و پیسایی باڵندەکان.
یەکێک لە سەرەکیترین بەکارھاتنەکانی لە دێرزەمان بریتی بوە لە بەکارھاتنی لە دراو. ھەروەھا لە دروست کردنی کەشتی بەکار ھاتوە، جونکە لەبەرامبەر داخوران بەرگەی دەگرێ. ھەروەھا لە دروست کردنی پەیکەری ھونەری کە توانای دروست کردنی ھەر شێوەیەک بە ھونەرمەندەکە دەدات. لەگەڵ ئەمانەش دا، سودی لێدەبینرێ بۆ دروست کردن قالبی دەرگاو پەنجەرە، سندوقی پۆستە، ڕێی شەمەندەفەر و بەشە ڕەقەکانی قەنەفە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.