بوگاتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
بووگاتی (بە ئینگلیزی: Bugatti) بەیەکێک لە گرانبەھاترین و خێراترین ئۆتۆمۆبێلی جیھان دادەنرێت. لە ئەورووپا بە یەکێک لە قارەمانانی کێبڕکێی ئۆتۆمبێل (پێشبڕکێ)دادەنرێت. سەرکەوتنە گەورەکانی لە کێبڕکێکاندا و درووستکردنی ئۆتۆمبێلی (لیموزین) بوگاتی فەیرون کە تا ئیستاش ھەر گران بەھا و خیرایە کە دەگاتە ٤٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە لەلایەن گرووپی فۆکسڤاگنەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەرھەم دەھێنرێن.
چەشن | Bugatti Automobiles S.A.S. |
---|---|
دامەزرا | ١٩٠٩ |
دامەزرێنەر | Ettore Bugatti |
بارەگا | مولسھایم ، فەڕانسا |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | Ettore Bugatti, Romano Artioli |
بەرھەمەکان | ئۆتۆمۆبێل |
وێبگە | www |
درووستکەری ئۆتۆمبێلسازی،(Ettore Arco Isidoro Bugatti) لە ١٥/سێپتەمبەری ١٨٨١ لە شاری (میلان/ئیتالیا)دروستکرا. لەلایەن خێزانێکی پڕکلتوورەوە کە خۆیان خاوەنی کارگەی (Möbel)بوون ئەو بیرۆکەیە درووست بوو. ھەرچەندەش لە ئیتالیا دامەزرا. بەڵام کارگەکەی لەلایەن (Ettore Bugatti)ـەوە لە (Molsheim) کە ئەوکاتە ئەڵمانیا دەسەڵاتدارێتی دەکرد تا دوای جەنگی جیھانی یەکەم، دواتر بوبە فەڕانسا.
لە ساڵی ١٩٨٧دا بازرگانێک بە ناوی (Romano Artioli)ھەستا بە کڕینی (Bugatti). دووبارە (Bugatti)گوازرایەوە بۆ ئیتالیا و سەرلەنوێ کارگەیەکی درووستکردنی (Bugatti) لە شاری (Campogalliano) دامەزرا. لە ساڵی (١٩٨٩)دا بە پیشاندانی مۆدێلێکی نوێی ئەم کۆمپانیایە دەستی بە کارەکانی کردەوە. کە دیزاینەکەی لەلایەن دیزاینەرێکی (Lamborgini)بە ناوی (Paolo Stanzani) دیزاینکرا و ناوی مۆدێلەکەشیان نا (Bugatti EB110 GT).
(Volkswagen AG)کۆمپانیای گەورەی ئاڵمانی و ٣ـیەم کۆمپانیای گەورەی جیھان، ھەستا بە کڕینی (Bugatti) لە ساڵی ١٩٩٨. بەڵام دوای ٢ ساڵ توانیان کارگەکەی درووست بکەن و دەست بکەن بە کارەکانیان کۆپانیاکە دووبارە گەڕایەوە بۆ فەڕاسان و لەوێ بەردەوام بوو کارەکانی لە لایەن (volkswagen gruop)ە وە بەڕئوە دەبرێت.
بوگاتی لەساڵی ٢٠١٣دا توانی مۆدێلێک بەناوی (bugatti veryon super sport) درووست بکات کە توانای خێرایی ٤٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبوو کە بە ١٢٠٠ ھێزی ئەسپ و ٤ توربۆ(دینەمۆی خێراییکەر) پشتیوانی ماتۆڕەکەی دەکرئ لە ئیستەدا خێراتین ئۆتۆمبێلی جیھانە.
بە ٢٫٢ چرکە خێرایی ١٠٠ بە ٣٫٧چرکە خێرایی ٢٠٠ بە ١٦٫٨چرکە خێرایی ٣٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوگاتی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.