From Wikipedia, the free encyclopedia
بوتە (بە ئینگلیزی: Crucible) بریتیە لە دەفرێکی کانزایی یا سیرامیکی کە سودیان لێدەبینرێ بۆ توانەوەی کانزاکانی تر یا خود بۆ هەڵگرتنی ماددە لە پلەی گەرمی بەرز. ئەم دەفرە نابێت بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بتوێتەوە یاخود کارلێک بکات لەگەڵ ئەو ماددەیەی تێی کراوە. هەرچەند بە گشتی ئەم دەفرە لە قوڕی سور ، یا کاربایدی سلیکۆن، دروست دەکڕێ، بەڵام دەشێت لە هەر ماددەیەکی تر کە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز بگرێت بەرهەم بهێنرێت. بۆ نمونە ئالومینا، کوارتز، و گرافیت.[1]
لە تاقیگەدا، و بۆ ئامێری پشکنەری گەرمیپێوی داتاشراو سود لە بوتە وەردەگیرێت بۆ ئەوەی نمونەکەی تێدا هەڵبگیرێت. لەم تاقیکردنەوەیەدا، پلەی گەرمیەکە بۆ سەدان پلە بەرز دەکرێتەوە و دەفرەکە نابێت بە هیچ شێوەیەک توشی داخوران، بەهەڵمبوون، یا کارلێکی کیمیایی بێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.