بنوردیلە
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیھان گەورەترین کۆمەڵەیە کە لە بنپارولەکان یان بنوردیلەکان (بە ئینگلیسی: Elementary particle) پێک ھاتووە. ئەم بنوردیلانە بە ھۆی ھێزەکانی ڕاکێشان، ئێلێکترۆمەگنەتیک و ناوکی پێکەوە بەسراونەتەوە. لێکدانەوەی پێکھاتە و گوورانی جیھان بە یارمەتی تایبەتمەندی و کارلێکەکانی بنوردیلەکان بووز دەخوا.
ماکی جیھان لە بنوردیلەکان پێکھاتووە. ھەموو شتەکان، لەشی مرۆڤ، ئەستێرەکان و… کۆمەڵەیەکی پێکەوەبەسراوی وردیلەکانن کە لە ژمارە و شێوەی جفت و جۆر بوونیاندا لێک جیاواز دەبن. فیزیکی بنوردیلەکان تێگەیشتنی قووڵتر و ڕوانینێکی بەرزتر لە پێکھاتە و گوورانی ئەتۆمەکان، مولکوولەکان، بلۆرەکان، گاشەبەردەکان، ئەستێرەکان، گەلەستێرەکان و جیھان بەگشتی، پێشکەش دەکا. بۆیە لێکۆڵینەوە لە بنوردیلەکان لە فیزیکی ھاوچەرخدا و بەتایبەت فیزیکی ئەستێرە و گەردوون ناسی گرنگی زۆری پەیدا کردووە.