بلیمەت (ھەلیکۆپتەر)
From Wikipedia, the free encyclopedia
بلیمەت (بە ئینگلیزی: Ingenuity) ھەلیکۆپتەرێکی بێفڕۆکەوانی ڕۆبۆتییە کە بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا کار دەکات. تایبەتە بە گەڕان بەدوای شوێنی گرنگی زانستی لەسەر ھەسارەی مەریخ، ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ گالیسکەکان تاوەکو باشترین ڕێگاکان ھەڵبژێرن لەکاتی گەڕانیان. ئەم ھەلیکۆپتەرە لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە پێرسفێرنس جیابووەوە وەک بەشێک لە ئەرکی ٢٠٢٠ی ناسا لە مەریخ.
ئەمە بە یەکەم گەشتی لەم جۆرەی مرۆڤ دادەنرێت کە لەسەر ھەر ھەسارەیەکی دەرەوەی زەوی ئەنجامی دابێت، ھەروەھا بەرنامەی کۆپتەرەکە وەھایە کە تاوەکو پێنج جار بفڕێت لە ماوەی مانگێکدا، کە لە ١٩ ی نیسانی ٢٠٢١ دەست پێ دەکات، چونکە لەبنەڕەتدا تاقیکردنەوەیەکی تەکنیکییە. بۆ ھەر گەشتێکی وا پلان دانراوە کە بتوانێت تا بەرزی ٣–٥ م (١٠–١٦پێ) بەرزببێتەوە، ماوەی مەزەندەکراو بۆ ھەرگەشتێکی نزیکەی ٩٠ چرکە دەبێت، لەم ماوەیەدا دەبێت تا ٥٠مەتر دووری ببڕێت و بگەڕێتەوە شوێنی خۆی. ھەلیکۆپتەرەکە لە ١٩ ی نیسانی ٢٠٢١ دا و لە کاتژمێر ١١: ٣٠ بە کاتی ناوەندی گەردووندا، یەکەم گەشتی خۆی کرد و گەیشتە بەرزی ٣ مەتر. ھەلیکۆپتەرەکە لە ماوەی گەشتە کورتەکانیدا خۆکۆنترۆڵ کردن بەکار دەھێنێت و لەگەڵ ئەوەی کە گەشتەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پلان بۆ داڕێژراون و لەلایەن کۆنترۆڵی تاقیگەی دەرکردنی فڕۆکەوە نووسراوە، بەڵام دوای ھەر نیشتنەوەیەک ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پێرسفێرەکان دەکەن. ناسا بەنیازە دیزاینەکە بۆ ئەرکی ئاسمانی داھاتووی سەر مەریخ بەرەو پێشتری ببات.
میمی ئۆنگ سەرۆکی پڕۆژەکەیە و خاوەن پشکەکانی تریش بریتین لە: Aerofairnment، ناسا ئامس و سەنتەری توێژینەوەی لانگلی.