![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ee/Bruno_Fernandes_Portugal%252C_2018.jpg/640px-Bruno_Fernandes_Portugal%252C_2018.jpg&w=640&q=50)
برۆنۆ فێرناندێز
From Wikipedia, the free encyclopedia
برۆنۆ فێرناندێز[1] (لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٩٤) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالییە و وەک یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد کە کاپتنیەتی و هەڵبژاردەی پورتوگال. وەک یەکێک لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی جیهان دادەنرێت، بە توانای پاسدان و بینین و داهێنان و تەکنیکی لێدانی سزا ناسراوە.[2][3] فێرناندێز یاریزانێکی پێشووی لاوانی پورتوگال بووە و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە ئاستی خوار ١٩ ساڵان و خوار ٢٠ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان و خوار ٢٣ ساڵان. لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٦ نوێنەرایەتی پورتوگالی کردووە. یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدا، لە پێکهاتەکانی پورتوگالدا هەڵبژێردرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و ٢٠٢٢، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٤.
زانیاریی خێرا برۆنۆ فێرناندێز, بە پورتوگالی: Bruno Fernandes ...
برۆنۆ فێرناندێز | |
---|---|
بە پورتوگالی: Bruno Fernandes | |
![]() | |
لەدایکبوون | (١٩٩٤-٠٩-٠٨) ٨ی ئەیلوولی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ) Maia، پورتوگال |
وڵاتی وەرزش | پورتوگال |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Bruno Miguel Borges Fernandes |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٢ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 8 |
بەشداربووە لە | football at the 2016 Summer Olympics، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨ |
دایخە