باڤۆمێت
From Wikipedia, the free encyclopedia
باڤۆمێت (/ˈbæfoʊmɛt/، بە لاتینی سەدەکانی ناوەڕاست: Baffumettus, Baffometi) خودایەکە کە سوارچاکانی پەرستگا تۆمەتبار کرابوون بە پەرستنی،[3] کە دواتر دەچیتە نێو نەریتە نھێنەکان و شاراوەکان، ناوی باڤۆمێت لە دەقەکانی دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر سوارچاکانی پەرستگا لە ساڵی ١٣٠٧دا دەرکەوت، کەتا سەدەی نۆزدەیەم وشەکە لەسەر زمانی ئینگلیزی نازناوی نەبوو، کەدواتر لە ڕێگەی مشتومڕ و بیرکردنەوە لەسەر ھۆکارەکانی سەرکوتکردنی سوارچاکانی پەرستگا نازناوی پێداکرد[4]
لە دوای ساڵی ١٨٥٦ ناوی باڤۆمێت پەیوەندی لەگەڵ وێنەی "بزنە سەبەتیک" پێداکرد، کە وێنەکە کێشراو لەلایەن ئێلیپاس لێڤی[5][6][7] کە توخمە دوانییەکان لەخۆدەگرێت کە «ھێماکردن بۆ ھاوسەنگیی بەرامبەرەکان»[8] بۆ نموونە: (نیوەی مرۆڤ و نیوە گیانلەبەر، نێر و مێ، چاکە و خراپە، چالاک و پەککەووتوو، ھتد…) مەبەستی لێڤی لەلایەک بۆ وێناکردنی چەمکی ھاوسەنگی بوو، کە ناوەندی بیرۆکە موگناتیسییەکەی بوو بۆ ڕووناکی ئەستێرەیی، لە لایەکەی دیکەش باڤۆمێت نوێنەرایەتی میراتێک دەکات کە دەبێت ببێتە ھۆی سیستەمێکی کۆمەڵگەی نموونەیی