![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ed/Officials_Visit_Bazarak_District%252C_Panjshir_Province%252C_Afghanistan.jpg/640px-Officials_Visit_Bazarak_District%252C_Panjshir_Province%252C_Afghanistan.jpg&w=640&q=50)
بازاڕەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
بازاڕەک (فارسی: بازارک) پایتەختی پارێزگای پەنجشێرە، لە دۆڵی پەنجشێری باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان و لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ەوە پایتەختی کاتیی کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستانە. ھەریەک لە گوندەکانی خانێز، جەنگیلەکە، مەلاسپە، پاراندھ و ڕەحمانخێڵ سەر بەم شارەیە، گۆڕی ئەحمەد شاھ مەسعود ناسراو بە «شێری پەنجشێر» دەکەوێتە ئەم شارەوە. بازاڕەک شارێکی بچووکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٥دا ٢٤٬٧٢٣ کەس بووە و تەنھا ٣ قەزای پۆلیسی ھەیە (نەھیاس). کۆی ڕووبەری زەوی شاری بازاڕەک ٩ ھەزار و ١٢٢ ھێکتارە، لەکاتێکدا ٢٬٧٤٧ خانووی گشتی لەو شارەدا ھەیە.ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٥[نوێکردنەوە][1] دوای ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبان، بازاڕەک بووەتە تاکە پایتەختی پارێزگایەک کە نەکەوتبێتە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە و لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە.[2]
بازاڕەک
بازارک | |
---|---|
پایتەختی کاتی | |
![]() کاربەدەستان سەردانی قەزای بازاڕەک دەکەن لە ٢٠١١ | |
پۆتانەکان: 35°18′46″N 69°30′57″E | |
شار | ئەفغانستان |
ھەرێم | پەنخشێر |
بەرزایی | ١٩٩١ مەتر (٦٬٥٣٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥)[1] | |
• پایتەختی کاتی | ٢٤٬٧٢٣ |
• شاری | ٢٤٬٧٢٣ |
ناوچەی کاتی | UTC+٤:٣٠ (کاتی ستانداردی ئەفغانستان) |
Control | ![]() |