بازاڕی گەورە، ئەستەمبوڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
بازاڕی گەورە (بە تورکی: Kapalıçarşı یان Büyük Çarşı)[1] بازاڕێکە لە ئەستەمبوڵ، کە یەکێکە لەگەورەترین و کۆنتڕین بازاڕە داپۆشراوەکان لەجیھان، ٦١ شەقام و ٤٠٠٠ دوکانی لێیە،[2][3] ڕووبەری بازاڕەکە ٣٠،٧٠٠ مەتر دووجایە،[4] ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بۆ ٤٠٠ ھەزار سەردانیکەری ھەیە.[5] لەساڵی ٢٠١٤، پلەی یەکەمی وەرگرت لەنێو گشت بازاڕەکانی جیھان کە زۆرترین سەردانیکەری ساڵانەی ھەبێت کاتێک سەردانیکەرانی گەیشت بە زیاتر لە ٩١،٢٥٠،٠٠٠ کەس.[6] بازاڕی گەورە لە ئەستەمبوڵ، ھەندێکجار بەیەکەم بازاڕیش باسدەکرێت لەسەر ئاستی جیھان.