با
From Wikipedia, the free encyclopedia
با بریتیە لە جموجۆڵ و جولانەوە و ھاتوچۆی ھەوا،[1]، با بەھۆی جیاوازی لە پەستانی کەش دروست دەبێت، کەتیایدا ھەوایەکە بە خێراییەک لەناوچەی پاڵەپەستۆی بەرزەوە بۆناوچەی پاڵەپەستۆی نزمەوە جولە دەکات، جگە لە سوڕانەوەی ھەسارەی زەوی کە ڕۆڵی ھەیە لەبڕ و جۆڕ و شێوەی بایەکە، بەگوێڕەی کاریگەریەکانی کۆڕیۆلیس پەیوەندیەکی تەواو ھەیە لەنێوان بایەکان و پەستانی کەش ، تەنھا لەناوچەکانی ھێلی کەمەرەیی نەبێت، ئەم پەیوەندیە بە پەیوەندی جیۆسترۆفیە ناوزەند دەکرێت،[2] بە بەیەکگەیاندنی ھێلەیەکسانەکانی پەستانەکە، بەمە بەخێراییەکی زۆر جولە دەکات، ئەم ھێلانە بەھێلەیەکسانەکانی پەستان بانگ دەکرێن، کە ئەگەر ھاتوو لەیەک نزیک بوونەوە ئەوا خێرایی بایەکە زۆڕ زیاد دەکات بەپێچەوانەوە خێرایی کەم دەبێت، سەبارەت بە ئاراستەکانی با ئەوە پەیوەندی بە ناوچەی پەستانی بەرز و نزمی کەش ھەیە، کە لەناوچە پاڵەپەستۆبەرزەکانەوە بەرەو ناوچەپاڵەپەستۆ نزمەکانەوە جولە دەکەن زۆڕینەی ئاڕاستەکانیش بەپێچەوانی میلی کاتژمێڕە.[2]