ئەین ھاردینگ
ئەکتەری ئەڵمانی-ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەکتەری ئەڵمانی-ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەین مایکڵ ھاردینگ (بە ئینگلیزی Ian Michael Harding، لە ١٦ی ئەیلولی ١٩٨٦ لەدایکبووە) ئەکتەرێکی ئەمەریکییە. بە ڕۆڵی ئێزرا فیتز لە زنجیرە درامای شۆخە بچووکە درۆزنەکان زنجیرەى کەناڵى ABC Family ناوبانگی دەرکردووە.
ئەین ھاردینگ لە شاری ھیدلبیرگ لە خێزانێکی سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، خوشکە گەورەکەى ناوی سارایە. چەند ساڵێک دواى ئەوە خێزانەکەیان بۆ ویلایەتی ڤیرچینا گواستۆیانەتەوە. لە دواناوەندی ئەین بەشدارى یانەى دراما دەکات. دواتر لە بەشى میوزیک و دراماى زانکۆى کارنەیگ میلۆن وەردەگیرێت.
دیارترین کارەکانی ئەین ڕۆڵی ئێزرا فیتز لە زنجیرە درامای شۆخە بچووکە درۆزنەکانی زنجیرەى کەناڵى ABC Family یە. لەسەر ئەو رۆڵە ئەین شەش جار پالێوراوە بۆ خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد، کە پێنج خەڵاتەکەی بەدەست هێناوە لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤.
ساڵ | ناوی فلیم | کاراکتەر | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٩ | چیرۆکەکانی کاتى نوستن ٢ | رەین | |
٢٠١٠-تاکو ئێستا | شۆخە بچووکە درۆزنەکان | ئێزرا فیتز | (پاڵێوراوە بۆ شەش خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد) |
٢٠١٠ | خۆشەویستى و ماددە ھۆشبەرەکانی تر | وێڵسى پریپستێر | |
٢٠١٢ | کریسمێس بەبێ تۆ | نیتان ستیوارت | کورتە فیلم |
٢٠١٣ | کارتی بازرگانی لە رۆکس | بێن | کورتە فیلم |
ئەین ھاردینگ بۆ ھەشت خەڵاتی جیهانی پاڵێوراوە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.