![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b6/Aimee_Mullins_by_David_Shankbone.jpg/640px-Aimee_Mullins_by_David_Shankbone.jpg&w=640&q=50)
ئەیمی موڵینز
وەرزشوان، خانمەئەکتەر، و بێژەرێکی گشتی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەیمی موڵینز (لەدایکبووی ٢٠ی تەممووزی ١٩٧٥) وەرزشوان، خانمەئەکتەر، و بێژەرێکی گشتی ئەمریکییە. ئەو بە حاڵەتێکی تەندروستییەوە لەدایکبووە کە بووەتە ھۆی بڕینەوەی بەشی خوارەوەی ھەردوو قاچەکانی. ئەو ناسراوە بۆ بوونی بەیەکەم کەمئەندام کە ڕووبەڕووی کەسێکی لەش ساغ ببێتەوە لە یادی National Collegiate Athletic Association، و بەژداریکردووە لە ئۆڵۆمپیادی کەمئەندامان لە ١٩٩٦ لە ئەتڵانتا. لە ١٩٩٩ دا دەستی کردووە بەکاری نمایشکاری، و لە ٢٠٠٢ دا دەستی کردووە بە پیشە نواندن. بەھۆی بە مەڕاقی، ھەڵوێستە پڕ جۆشەکەی و قاجە دەستکردە باشەکانی کە لە کێبڕکیکانیدا بەکاریدەھێنا، ئەو بانگێشتکراوە بۆ قسەکردن لە زۆرینەی کۆنفرانسەکاندا. ئەو ناسراوە بۆ قسە ھاندەرەکانی لە کۆنفرانسەکانی تێد.
لەدایکبوو بۆ باوکی ئێرلەندی بێرنارد موڵینز لە کرەشین، کۆ کلەیر لە ئیرلەند و بێرنادات موڵینز، ئەو لە پێنسڵڤەینیا گەورەکراوە.