From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەیالەتی شارەزوور (بە عەرەبی: إیالة شھرزور، تورکیی عوسمانی: ایالت شھر زور بە ڕۆمانی:Eyālet-i Šehr-i Zōr) یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو کە ئێستا وەک باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. ئەم ئەیالەتە لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد دروست کرا و دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو.
ئەیالەتی شارەزوور | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئەیالەت لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||
١٥٥٤–١٨٦٢ | |||||||||
ئەیالەتی شارەزوور لە ١٦٠٩ | |||||||||
ناوەند | کەرکووک;[1] سلێمانی (دوای ١٧٨٤) | ||||||||
مێژوو | |||||||||
مێژوو | |||||||||
• دامەزراندن | ١٥٥٤ | ||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٨٦٢ | ||||||||
| |||||||||
ئەمڕۆ بەشێک لە | ھەرێمی کوردستان عێراق ئێران |
پاشان لە سەدەی ١٨ و ھەتا نیوەی سەدەی ١٩، دەسەڵاتی ئەیالەتی شارەزوور کەوتە دەستی میرنشینی بابانەوە و لە ساڵی ١٦٩٤دا، بە پشتیوانیی عوسمانییەکانەوە، سنەی پایتەختی میرنشینی ئەردەڵانیان داگیر کرد. لە ساڵی ١٧٨٤ دا بابانەکان شاری سلێمانییان دامەزراند و کردیان بە پایتەختی خۆیان.[2]
کاتێک عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٥٤دا ناوچەکەیان داگیرکرد، بڕیاریاندا حکومەتی خۆجێی بۆ سەرکردە کوردەکان جێبھێڵن، بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[3]
لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[4]
بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا.
لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات، و ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ویلایەتی بەغداوە. بەڵام ڕووخانی بابانەکان بووە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھۆزەکان، و ئەو ئاژاوەیەی کە لە ئەنجامدا دروست بوو، سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆتایی پێھات.[5]
سنجاقەکانی ئەیالەتی شارەزوور لە سەدەی ١٧یەمدا:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.