![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d1/Institut_de_France_-_Acad%25C3%25A9mie_fran%25C3%25A7aise_et_pont_des_Arts.jpg/640px-Institut_de_France_-_Acad%25C3%25A9mie_fran%25C3%25A7aise_et_pont_des_Arts.jpg&w=640&q=50)
ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان( بە فەڕەنسی: Académie des Beaux-Arts) ناوەندێکی ئەکادیمی فەڕەنسییە و یەکێک لە پێنج ئەکادیمییەکانی ئەنستیتوی فەڕەنسایە. هەنووکە(٢٠١٦)، سەرۆکی ئەکادیمیا ئێریک دێمازیەیە کە نەخش هەڵکەن و شێوەکاری بۆیەی ئاوییە.
![]() |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d1/Institut_de_France_-_Acad%C3%A9mie_fran%C3%A7aise_et_pont_des_Arts.jpg/640px-Institut_de_France_-_Acad%C3%A9mie_fran%C3%A7aise_et_pont_des_Arts.jpg)
ئەکادیمیا ساڵی ١٨١٦ لە یەکگرتن و تێکەڵاوی ئەکادیمیای شێوەکاری و پەیکەرەسازی(بە فەڕەنسی: Académie de peinture et de sculpture ساڵی ١٦٤٨.ز بنیات نرا)، ئەکادیمیای مۆسیقا( بە فەڕەنسی:Académie de musique ،ساڵی ١٦٦٩.ز بنیات نرا) و ئەکادیمیای نژیاروانی( بە فەڕەنسی: Académie d'architecture،ساڵی ١٦٧١.ز بنیات نرا) دروست بوو.