From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاو (بە ئینگلیزی: Animation) شێوازێکی ھونەرییە، بۆ بەرھەمھێنانی فیلم، کە تێیدا دەرھێنەری فیلمەکە، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە دەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆیییەکە ئەخرێتە کارەوە، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی، شتەکان وا دەردەکەون، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی، بۆ ڕیکلامکردنی لەسەر تەلەڤیزیۆن بەکاری دەھێنن. ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن.
ئەنیمەیشن | |
---|---|
لقی | بەرھەمھێنانی فیلم |
زانا | Charles-Émile Reynaud |
کاتی دۆزینەوە | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٨٨ |
بەرھەمەکان و ماددەکان | animated film، زنجیرەی ئەنیمەیشن، animated art |
ھاشتاگ | animation |
جێبەجێکار | animation director، ئەنیمەیشن ساز |
بەستەر | http://data.thenextweb.com/tnw/entity/animation |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/animation |
ئەتوانرێ جۆریک لەجۆرەکانی وێنەی جوڵاو، بەدەست بھێنرێ و، دروست بکرێ بێ ھیچ ھۆکارێکی تەکنیکی، ئەمیش لە ڕێگەی پشت بەستن بە ھۆکارێکی سادە کە ناوئەبرێ بە: پەڕاوی سەیرکردنی خێرا، کە کۆمەڵێک وێنەی ھێڵکارییە (الاستکشات)، لە چەند لاپەڕەیەکی یەک لە دوای یەکدا، ھەریەک لەدوای ئەویتردا لە شێوەی زنجیرەیێکی ڕووندا جا لە کاتی ھەڵدانەوەی پەڕاوەکان بەشێوەیێکی خێرا، وا دەردەکەوێ کە دەجوڵێ. بەر لە ئامادەکاری وێنەی جوڵاو، دەبێ داڕشتن و، چیڕۆکێک ھەبێ ھونەرمەندێکی دیمەن نووس دایرشتبێ، جا ئەم شتە ئامادە دەکات کەپێی ئەوترێ: تابلۆی زنجیرەی دیمەنەکان، کەلە شوێن و لەبری سیناریۆی فیلمەکەیە، بەڵام لە کاسێتێکی گەورەی ڤیدیۆیی وێنەی گاڵتە ئامێز دەچێ، پێک ھاتووە لە وێنەی ھێلکاری دیمەنە یەک لە دوای یەکەکانی چیڕۆکەکە، کە ڕستەی گفتوگۆێ دایەلۆگەکانی تایبەت بە ھەردیمەنێکی، لەسەر چاپکراوە.
لە دوای ڕەزامەندی دەرھێنەر و ھونەرمەندانی تر لەسەر ناواخنی تابلۆی دیمەنەکان، دەست ئەکرێ بەتۆمارکردنی میوزیکی وێنە گرتنەکە، بەیەک لەدوای یەکدا ھاتنی زنجیرەی دیمەنەکان بە وردی، بۆ یەکبوونی ئاوازە میوزیکییەکان و، پارچە زنجیرەی جووڵەیی فیلمەکە. ڕێگایێکی تریش ھەیە کە دەرھێنەری فیلمەکان ئەیگرنە بەر ئەویش ڕێگای بەکارھێنانی شریتی پیشاندان (شریط العرض) کە شریتی وێنەکانە و، بەھۆیەوە ژمارەی چوارچێوەی فیلمەکان دیاری ئەکرێ، کەھەر وشەیێک لەدایەلۆگە تۆمارکراوەکە دەرئەبڕدرێ. لەدوای ئەم ھەنگاوە پێش دەستیانەیش، ھونەرمەندان دەست دەکەن بەتەواوکردنی فیلمی وێنە جووڵاوەکان بە یەکێک لە شێوازەکانی ئەم کارە.
وێنەی جوڵاو کاغەزی سلیلۆز، باوترین جۆرە کە بەھۆیەوە وێنە جووڵاوەکانی پێ دروست بکرێ، لەوانەشە بەرھەمھێنانی فیلمێکی ڕێکوپێکی وێنە جووڵاوەکان بەدرێژی، ھەزارەھا وێنەی جیاکراوەی بوێ و، سێ ساڵیش بخایەنی، ھەروەھا پسپۆڕی تایبەتمەندی زۆرێک لە تاکەکانی بوێ، بۆیە فیلمی بەفری سپی و حەوت کورتەباڵاکان لە ساڵی ١٩٣٧ز و، فیلمی پینۆکیۆ لە ساڵی ١٩٤٠ز، بەم شێوەیە بەرھەم ھێنران، جگە لەوەش زۆرینەی فیلمە وێنە جووڵاوەکانی تایبەت بە منداڵان لەسەر تەلەڤیزیۆن، بەم جۆرە بەرھەم ھێنراون. دەرھێنەری فیلمێک پێویستی بە ھونەرمەندێکی بەش بەشکردنی دیمەنەکان دەبێت بۆجێبەجێکردنی گشتی دیارکردنی جووڵانی کەسایەتییەکان و، ڕووکارە گشتییەکان، ئەمەجگە لە بڕینی فیلمەکە بۆ دیمەنی جیاجیا. لەدوای ئەم قۆناغەش، ھونەرمەندی دابەشکاری دیمەنەکان، ھەڵئەستێ بە ئامادەکردنی ھێما ڕێنمایییەکان، بۆ دوو کۆمەڵی ھونەرمەندان، ئەمانیش: وێنەکێشی باکگراوەندەکان، و وێنەکیشی بزاوتەکان.
وێنەکێشی باکگراوەندەکان ھەڵئەستێت بە وێنەکێشانی ئەم دیمەنانەی کە ھەموو پێکھێنەرە پێویستەکان دەگرێتەوە، جگە لەکەسایەتییەکان، وێنەکێشی بزاوتنەکانیش، ھەڵئەستێ بەجێبەجێکردنی ئەم تابلۆیانەی کە تایبەتن بە کەسایەتییەکان، بەئەندازەیێکی دیارکراو، بە گوێرەی پێویستی جووڵە دایەلۆگییەکان و، شریتی پێشاندان، بۆ نموونە لەکاتی وەڵامدانەوەی یەکێک لە کەسایەتییەکان لەسەر تەلەفۆن، کە ئەڵی: بەڵی، لەشریتی پێشاندانەکە وادیارئەکەوێ کە ئەم وشەیە، بۆ نموونە پێویستی بەھەشت ئەندازە و چوارچێوە دەبێ لە شریتی فیلمەکەدا. جا لەم کاتەدا وێنەکێشی بزاوتنەکان، دەبێ وێنەی جووڵەی لێو، لەھەشت زنجیرە و تابلۆدا دروست بکات، بەوێنەی شێوەی لێو لەکاتی وتنی ئەم وتەیەدا و، لەگەڵ ئەم جووڵە و کردارانەی کەکەسایەتییەکە ئەیکات لەکاتی وەڵامدانەوەکەیداو، وێنەی بۆ ئەکێشرێت.
لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەکردنی وێنەکان، کۆمەڵێک وێنەکێشی تر ھەڵئەستن بە کۆپیکردنی وێنەکان لەسەر تابلۆی کاغەزی تەنک (ڕلاستیت) کە بە (سیلز) ئەناسرێ: کە لە توخمی (سلیلۆز) ەوە وەرئەگیرێ، ھەرئەو توخمەی کە لە ھەنگاوە سەرەتایییەکان بەکارئەھێنرێ، لە داوی ئەمانیش بەشی ڕەنگکردن ھەڵئەستن بەڕەنگکردنی تابلۆ کۆپی کراوەکان، لەڕووی پشتەوە و، بەڕەنگی داواکراو. ھێندێک لە کارگەکانی وێنەگرتنی وێنە جووڵاوەکان، کۆمپیوتەر بەکارئەھێنن، بۆجێبەجێکردنی کرداری ڕەنگکردنی کاغەزە سلیلۆزەکان. لە پاشان ھونەرمەندان دەست دەکەن بە کۆکردنەوە و، دابەشکردنی تابلۆکان بەسەردیمەنەکان. ئینجا تابلۆی بزاووتنی سلیلۆز و، تابلۆی دیمەنە جێگیرەکان (باکگڕاوەند) ئەبرێن بۆ بەشی وێنەگرتن و، دەست ئەکرێ بەوێنەگرتنی تابلۆ جووڵاوەکان، بازنە لەدوای بازنە، لەسەر تابلۆی باکگڕاوەندە ڕاستەکان و، ھاوشان لە نێوان تابلۆی بزاووتن، تابلۆی باکگراوەند لە دوای کۆتایی ھاتنی وێنە گرتنەکەش، دەست ئەکرێ بە تۆمارکردنی دەنگەکەی لەسەر کاسێت، لە دواییشدا دەست ئەکرێ بە چاپکردنی کۆپی کراوەکان و، ئامادەکردنی بۆ پێشاندان.
پشت ئەبەستێ بە بەکارھێنانی گیان بە بەردارکراوی خاوەن سێ دووری، بۆ کەسایەتی و شتەکان. کە زیاتر لە فیلمە کورتەکان، بەکارئەھێنرێ ھەروەھا لە فیلمە درێژەکانیش، وەک فیلمی: شەڕی ئەستێرەکان ١٩٧٧ز و، بکوژی ئەژدیھا ١٩٨١ز، گیاندارێک لەدەورەوەی (ئی تی)١٩٨٢ز. دوو جۆری وێنەگرتنیش ھەن کە ئەناسرێن بە، بڕینی جوڵە و، ئاسایکردنی جوڵە و کارئاسانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی فیلمەکانی بوکەڵە جووڵاوەکان. چونکە شێوازی بڕینی پشت ئەبەستێ بەو ئامێری وێنەگرتنەی کە دەستکاری و چاککردنی بۆ ئەکرێ، تا پارچەی کاتی لێک دوور تۆماربکرێ و، بەھۆیەوە تەکنیککاران بتوانن، چاکسازی کەم بکەن بەسەر کەسایەتییە گیانبەبەرداکراوەکان و، شتومەکەکان لە نێوان بەش و پارچەکان جا کاتێ بازنەی فیلمەکان ئەخوولێتەوە بەخێرای لە ئامێری پێشاندان گیان بەبەرداکراوەکان وادەرئەکەون کە ئەجووڵێن. لەدوای ئەمیش شێوازێکی ئاسایکردنی جووڵە، چاکسازی دەکەن بەسەر جووڵەی بینراوەکان کە بە ھۆیەوە زۆر ئاسایی و دیارئەکەوێ. چونکە تەکنیککاران پشت ئەبەستن بەرێ و شوێنی تایبەتی، کە ھەڵئەستێ بە جووڵاندنی ئامێرەکانی وێنەگرتن و، گیان بەبەرداکراوەکان، لەکاتی وێنەگرتندا، کە دەبێتە ھۆی نەمانی ناڕێکی لە گیان بەبەرداکراوە جووڵاوەکان و، زیاتر زیندووێتی و، ڕازیکردنی دەبەخشن.
یەکێکە لە شێوازەکانی بەرھەمھێنانی بوکەڵۆکەی جوڵاو. کە نموونەکان لە قوڕی دەستکرد ئامادە ئەکرێن، لەڕیکلامەکانی تەلەڤیزیۆن و، فیلمە بوکەڵۆکە جوڵاوە کورتەکان بەکارئەھێنرێت.
یەکێکە لە شێوازەکانی بەدەرخستنی فیلمی جوڵاوە کەتیایدا ئەکتەران چاکسازی دەکەن بۆ جوڵەکانیان بەکەمی ھەرکاتێک ئامێری وێنەگرتن ڕابوەستێ، کە شێوەو ڕوخسارێکی دەستکرد دەبەخشێتە لاشەی مرۆڤ.
کردارێکە کە تێیدا تابلۆیێکی گەورەی سپی بەکارئەھێنرێ، کەزیاتر لە ملیۆنێک کونی بچووکی تێدابێ، جا تەکنیککارانی جوڵان پڕی دەکەن لە دەرزی بێسەر، پاشان لە تەنیشتێکەوە ڕووناکی بەسەردا دەدەن، بەجۆرێک کە سێبەری وابداتەوە کە شێوە بەکارھێنراوەکان وێنەی جوڵاوبن. ھەروەھا تەکنیککاران ھەڵئەستن بە گۆڕینی دەرزییەکان، بۆ گۆڕانی شێوەو جۆرەکانی.
تێیدا کۆمپیوتەر بەکارئەھێنرێ، بۆ ڕەنگکردن و، سێبەرکرن، جوڵاندنی ئەم شێوانەی کە ھونەرمەندان وێنەیان کێشاوە، لەسەر تابلۆی پێشاندان، ئەمیش ھێندێک جار، ڕیگایێکی خێراترە لە وێنەکێشانی بەدەست. چونکە کۆمپیوتەر دەتوانی شێوەو وێنە زۆر بەوردی و، تەواوکارییەکانەوە بەرھەم بھێنیت، ھەر بۆیەش زۆر بەکار ئەھێنرێ، لە جێبەجێکردنی پارچەکانی وێنە جووڵاوەکانی فیلمە فێرکارییەکان. ھەروەھا جوڵاندن بە کۆمپیوتەر، بەکارئەھێنرێ بۆڕیکلامەکانی تەلەڤیزیۆن و، فیلمی ڕۆمانی، ھەندێک لە تەکنیککارانی جوڵاندن پشت بە کۆمپیوتەر ئەبەستن بۆ خێراترکردنی ھەندێ قۆناغی ئامادەکاری، کە لە شێوەی وێنەکردن بەسەر تابلۆی سلیلۆزی تەنک تەواو دەبێ.
بوکەڵۆکەی جوڵاندن لەسەرەتادا، شێوەی یاری جوڵاوەی لەخۆ ئەگرت، پاشان لەسەردەمی نۆزدەھەمی زاینی پەرەی پێدرا، لەوانە، ئەم ئامێرەی کەناوی ئەبرێ بە دیدالیوم، کە ولییەم جۆرج ھونەر، لە ساڵی ١٨٣٤ز دایھێنا. دواتر ئەم دیدالیۆمە ناونرا (زۆترۆب) یان ڕەوڕەوەی ژیان. کە پێکھاتەیێکی شێوە قەوانەیییە و، ھەموو دیمەنەکان بە کاغەز یەک لەدوای یەک بەشێوەی زنجیرە، لەسەری لوول ئەدرێ، پاشان کە دیمەنەکانی قەوانەکە ئەسوڕێ و، لە ڕێگە کەلێنەکانی، کە لە سەرەوەی بۆی دروست کراوە، ئەبینرێ، شێوە وێنە کراوەکان وا دیارئەکەون، وەک ئەوەی کە بجوڵێن، جا ئەم ئامێرەش یارمەتی زۆری دا بۆ پێشدەستی داھێنانی وێنەی جوڵاو.
ئارپەرملبۆرن کوبەری بەریتانی یەکێک بوو لەوانەی کە ھەڵسان، بەداھێنی چەند فیلمێکی وێنەی جوڵاو. کاتێک کە ملبۆڕن لە ساڵی ١٨٩٩ز، ھەڵسا بەوێنەگرتنی زنجیرەیێک لە دەنکە شخارتەی ڕێکخراو، بەشێوە و بازنەی جیا لە کاسیێتی فیلمەکە، بۆ ڕیکلامکردن بۆ کەلوپەلێک، ھەروەھا وێنەکێشی ڕۆژنامەوانی ئەمریکی جێمس ستیوارت بلاکستن، یەکەم کەس بوو کە ھەڵسا بە وێنەگرتن بۆ وێنە دەستکردەکان، لە ئەندازە و چوارچێوەی فیلمی بەیەکەوە نووساو. ئەو لە ساڵی ١٩٠٦ز ھەڵسا بە ئامادەکردنی کاسێتەکەی بەناوی: لایەنە گاڵتە ئامێزییەکانی ڕوخسارە پێکەنیناوییەکان، بەوێنەگرتنی چەند وێنەیەکی دەستی بە گەچ لەسەر تەختەڕەش، بەچەند قۆناغی جیاواز، بەناوبانگترین شارەزایان لەم بوارەدا (ئێمێل کۆل)ی فەڕەنسییە کە ٢٠٠ فیلمی وێنەی جوڵاوی کورتی تەواوکرد، لەنێوان ساڵانی (١٩٠٨ز، ١٩١٨ز) کەبە فیلمی: فانتازماجوری دەستی پێکرد.
لەم کاتەی کە ھەندێک ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ڕوویان لە دیارکردنی کەسایەتییەکان کردبوو، ھێندێکی تر ڕوویان لە نوێکاری لەلایەنی تەکنیکی و چاککردنی لە وڵاتانی تر کردبوو. بۆ نموونە ھونەرمەندی ڕووسی لادیسلاس ئەستاریفچ، ھەڵسا بەدەست کاریکردنی بوکەڵۆکەی جوڵاو، لەساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ھەروەھا لۆت ڕینیگری ئەڵمانی، ھەڵسا بە دەست کاریکردنی شێوە (مەسلەوتە) ی ڕەش، بەباکگڕاوندی ڕووناک لە فیلمە کورتەکانی ھەروەھا ھەندێک ھونەرمەندی ئەوڕوپی، ھەڵسان بەدەست کاریکردنی شێوەی تەنیا، لە فیلمەکانیان بەمەبەستی تاقی کردنەوە، وەک فولترڕۆتمانی ئەڵمانی، ئۆسکار فیشینگەر، کە دوو وێنەکێش و دەرھێنەری سینەمایی بوون و، ھەڵسان بە بەرھەمھێنانی فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو، بەپشت بەستن بەئەندازەکاری تەنیا، لەسەرەتای ساڵانی سییەکانی سەدەی بیستەمی زاینی، ئەلیکسەندەر ئەلیکسێنی ڕوسی بە بنەچەک و کچە ھونەرمەندی ئەمریکی کلیر پارکەر، ھەڵسان بە پەرەپێدانی جوڵاندن بە شێوازی جوڵاندن بەدەرزی لە فەڕەنسا.
کۆمپانیای واڵت دیزنی، بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەم ھێنەرانی فیلمی وێنە جوڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو ئەگەڕێتەوە، وەک کەسایەتی، میکی ماوس، دۆنالدک و، گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆپەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان، کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.
ستیمبون ویلی ساڵی(١٩٢٨ز) یەکەم کاسێتی دەنگدار بوو، لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان، کە لە پاڵەوانییەتی میکی ماوس بوو، دیزی لە نێوان ماوەی ساڵانی (١٩٢٩ز، ١٩٣٩ز) ھەڵسا بەبەرھەمھێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کارتۆنی لە ژێرناوی سەمفۆنیای گێژان. ھەروەھا دەستی کرد بەبەرھەمھێنانی: بەفریسپی و، حەوت کورتەباڵاکان، لە ساڵی ١٩٢٧ز، کە یەکەم فیلمی درێژی کارتۆنی بوون و، ئەمانەن: پینۆکیۆ ١٩٤٠ز و، فانتازیا ١٩٤٠ز و، دەمبو ١٩٤١ز و، بامبی ١٩٤٢ز و، خاتوونەکە و دەرکراوەکە ١٩٥٥ز.
زۆرێک لە کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی سەرەکی، جگە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی، ھەڵسان بە کۆنترۆڵکردن بەسەر بەرھەمی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکانی ساڵانی سییەکان و، چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی، ھەریەک لە ولیەم حەننا، جۆزێف باربێرا، لە کۆمپانیای میتر و جولەن مایەر، ھەڵسان بە بەرھەمھێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو، بەپاڵەوانییەتی دوانەی تۆم و جێری کە مشک و پشیلەیێکن و، ۆلتەر لانتز لە کۆمپانیای یونیڤەرساڵ، ھێندێک فیلمی کورتی بەرھەم ھێناوە بە پاڵەوانییەتی کەروێشک ئۆزوۆڵد.
دواتر لانتز ھەڵسا بە پێشکەشکردنی فیلمی وۆدی و ۆدبیکەری باڵندە. ھەروەھا کۆمپانیای وارنەر برۆس، بە ھەر یەکێک لە تەکس ئیفرێ و، چک جۆنز و، فریتز فریلنجی سپارد، کە ھەندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی کورت دەرھێنن، بە پاڵەوانییەتی: باگزبەنی و، دەفی داک و، شیلمەر فەد و، بۆرکی بەج. لەم ماوەیەشدا نۆرمان ماکلارین، ھێندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی بەرھەم ھێنا، کە تا ڕاددەێک بەباشی دانرا، بۆ دەستەی گەل بۆ سینەما لە کەنەدا و، ناو بانگی ماکلارین دەنگی دایەوە، بەھۆی شێوازی ڕەنگکردنی ڕاستەوخۆی تابلۆکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانیش لەم بوارەدا ئەمانە دەگرێتەوە فیلمەکانی فیدل دیدی ١٩٤٧ز و، با خەمەکان بڕۆن ١٩٤٩ز و، دراوسێ ١٩٥٢ز کە ئەم فیلمەیان بەھۆی جوڵاندنی خاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنییەوەیە.
لە سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی، کۆمەڵێک ھونەرمەندی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی دیزی جیابوونەوە و، کۆمەڵێکیان دروست کرد بەناوی (یەکێتی خاوەن بەرھەمانی ئەمریکی) شێوازی واقعی سروشتی واڵت دیزنییان ڕەت ئەکردەوە و، سەرنجی جێپەنجەی بەھێزو ڕووبەرە ڕەنگییە ئاشکرا باوەکانی لایەنە شێوەکارییە نوێیەکانیان بە باشتر دەزانی، ھەروەھا کەمی تێچوونی بەرھەمەکانیان بۆ ڕوونبووەوە بەم شێوازە، بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی دیزنی بۆ بەرھەمھێنان.
پاشان کاریگەرییەکەی پێچەوانە بوەوە بەسەر جێبەجێکردن لەکارگەکانی وێنەگرتنی وێنەجووڵاوەکان لە ھەموو پارچەکانی دونیا، ھەروەھا کەمی تێچوون بوو بەھۆی سەرکەوتنی بەرھەمە تەلەفزیۆنییەکانی وێنە جووڵاوەکانی پرۆگرامی منداڵان. پاشان کۆمەڵەیێکی تر لە ھونەرمەندانی وێنەی جوڵاو، جیابوونەوە و، لە یەکێتی ئەمریکی، کۆمپانیای تایبەت بە خۆیان دانا، لەنێو ئەمانەدا جۆن ھەبلی، کە خاوەنی بەھرەیێکی نایاب بوو و ھاوسەرەکەی ڤیپ بوون، کەھەڵسان بەجێبەجێکردنی ھەندێ کاری ھونەری، کە کاری درامی و، شێوازی دیارکردنی کەسایەتی لە فیلمی وێنە جووڵاوەکان لە خۆ دەگرێ، کەدیارترینیان ئەمانەن: باڵندەی مانگ ١٩٥٩ز، ڕۆژیکی ڕەشەبا ١٩٦٧، کۆکاودی ١٩٧٣ز.
لە ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا، تاقیکردنەوە دەستی پێکرد بۆ جێبەجێکردنی وێنەی جوڵاو، بەسەر کۆمپیوتەری ژمارەیی، لەگەڵ سەرەتای بڵاو بوونەوەی، لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا، زیاتر پشت بەسترا بە کۆمپیوتەر، بۆ جێَبەجێکردنی فیلمەکانی وێنەی جوڵاوی درێژو ڕیکلامی تەلەفزیۆنی.
فیلمە کارتۆنییە گاڵتە ئامێزە جوڵاوە درێژەکان، جارێکی تر شوێنی خۆیان وەرگرتەوە، لەماوەی نێوان ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی بیستەمی زاینی، ئەمەیش کاتێک کە بەشی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی واڵت دیزنی، پلانی خۆی ئاشکرا کرد، کە ساڵانە فیلمێکی درێژ بەرھەم دەھێنێ، بەڵام توندوتۆڵی لە بەرھەمھێناندا دواکەوت، بەھۆی کۆچی دوایکردنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٦٦ز.
دەرھێنەری سینەمایی ستیڤن سبیلیرج ھەڵسا بە پێشاندانی فیلمی یەکەمی، لە فیلمی وێنەی جوڵاو، بەناوی (ئەمرکان تێڵ) ١٩٨٦ز. ھەروەھا سبیلبیرج ھەڵسا بەیارمەتیدانی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی لەجێبەجێکردنی فیلمی (کێ بوو ئەو کەسەی کە ھەستا بە تووشکردنی ڕۆجەری کەرۆیشک ١٩٨٨ز) کە فیلمێکە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە، لە بە یەکەوە گرێدانی بەسەرھاتی فیلمە درامییەکان و، وێنە جووڵاوەکان. فیلمی وێنە جووڵاوەکان ئێستا بەرھەمھێنانیان زۆر بووە لە ھەموو جیھان، چونکە بەھەزاران ھونەرمەند کار دەکەن، لە بنکەکانی بەرھەمھێنانی فیلمەکان لە ھەندێک لە وڵاتان وەک: کۆریای باشوور و، یابان. ھەروەھا بەناوبانگترین سەرچاوەکانی بەرھەمھێنان لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپان، کە دەکەوێتە چیکۆسلۆڤاکیای کۆن و، ناوبانگی بە فیلمەکانی جیری ترینکا دەرکردووە، کە پشتی بەستووە بە بووکەڵۆکەی جوڵاو و داھێنانیکی زۆری ئەم فیلمانەیشی سەریان ھەڵدا، لەھەر یەکێک لە یۆگۆسلافیا و، مەجەر.
پشت بەستنیش بەتەکنیکی نوێ، وەک جێبەجێکردنی وێنەکان، بە کۆمپیوتەر لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم وایکردووە کە ڕێگر نەمێنێ لە نێوان فیلمی واقیعی و، زیندو و، درامی، لەگەڵ وێنەی جوڵاو، بێگومان ئەم پێشکەوتنانەش سەرئەکێشێ بۆ داھێنانی تری پەی پێ نەبراو، لە بوارەکانی دروستکردنی وێنەدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنیمەیشن تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.