خانمەکتەرێکی ھیندی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنوشکا شارما (بە ئینگلیزی: Anushka Sharma • گۆکردن: [əˈnʊʂkaː ˈʃərmaː]؛ لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٨٨) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ھیندییە. چووە ناو پیشەی فیلمە ھیندییەکان، و یەک لە بەناوبانگترین و پڕداھاتترین خانمەکتەرەکانی ھیندستانە. وەرگری چەندین خەڵاتە، لە نێوانیشیاندا و لە حەوت پاڵاوتنەوەوە خەڵاتێکی فیلمفەیری تێدایە. لە ئایۆدیا لەدایکبووە و لە بەنگالۆر گەورە بووە، شارما یەکەم ئەرکی نموونەی بۆ نەخشەکێشی مۆدە وێندێڵ ڕۆدریکس بوو لە ٢٠٠٧، و دواتر چوو بۆ مومبای تا تەواو کار لەسەر مۆدە بکات.
شارما یەکەم دەرکەوتنی نواندنی خۆی لە ئەڤینە ئەوپەڕی سەرکەوتووەکەی بەرامبەر شاروخ خان لە دووانەی ھەڵبژێردراو لەلایەن خوداوە لە ساڵی (٢٠٠٨) بوو، کە بووە پاڵێوراوی خەڵاتی فیلمفەیری بۆ باشترین خانمەکتەر. ناوبانگی زیادیکرد بە نواندنی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە ئەڤینییەکانی Band Baaja Baaraat (٢٠١٠) و تاکو لە ژیاندا بمێنم (٢٠١٢)ی یاش ڕاج فیلمز؛ دووەمین بردنەوەی خەڵاتێکی باشترین پشتگیریکردنی خانمەکتەر بوو لە فیلمفەیر. گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانیی ھەبوو لە ڕۆڵەکانی پەیامنێری تەلەڤیزیۆن لە تەنزی ئاینیی پیکەی (٢٠١٤) و درامای وەرزشیی سوڵتان (٢٠١٦)، کە ھەردووکیان لەنێو ڕیزبەندیی پڕداھاتترین فیلمە ھیندییەکانن. شارما ستایشکرا و چەندین پاڵاوتنی نواندن بۆ تواناکانی ئەنجام درا بۆ ھەستبزوێنی تاوان NH10 لە ٢٠١٥، کە بە یەکەم بەرھەمی بەرھەمھێنانی خۆیشی دیاریکرد، و درامای ئەڤینیی ٢٠١٦ ئەی دڵ، دژوارە.
سەرەڕای نواندن لە فیلمەکان، شارما باڵیۆزە بۆ چەندین مارکە و بەرھەم. پشتگیری چەندین ڕێکخراو و ھۆکارە خێرخوازییەکان دەکات کە یەکسانیی ڕەگەز و مافی ئاژەڵ دەگرێتەوە؛ و دامەزرێنەری کۆمپانیای بەرھەمھێنانی "Clean Slate Films"ە. شارما ھاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی کریکێت، ڤیرات کۆلی کرد.
ئەنوشکا شارما لە ١ی ئایاری ١٩٨٨ لە ئایۆدیا، ووتر پردێش لەدایکبووە.[1][2] باوکی، عەقید ئاجای کومار شارما، ئەسەرێکی سوپایە، و دایکی، ئاشیما شارما، ژنی ماڵەوەیە.[2][3] باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی ووتر پردێشە لەکاتێکدا دایکی خەڵکی گارھوالییە.[4][5] برا گەورەکەی «کارناش شارما» بەرھەمھێنەری فیلمە. کە پێشووتر لە ھێزی دەریاییی مێرچنت خزمەتی کردووە.[6] شارما
نیشانەی ئەو فیلمانەیە کە ھێشتا بڵاونەکراونەتەوە |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | دەرھێنەر | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠٠٨ | دووانەی ھەڵبژێردراو لەلایەن خوداوە Rab Ne Bana Di Jodi |
تانی ساھنی | ئادیتیا چۆپرا | پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەکتەر، خانمەئەکتەر بۆ یەکەم فیلم لەخەڵاتەکانی فیلم فەیر |
٢٠١٠ | Badmaash Company | بولبول سینگ | Parmeet Sethi | |
٢٠١٠ | Band Baaja Baaraat | شروتی کاکار | Maneesh Sharma | پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر |
٢٠١١ | Patiala House | سیمران چاگال | Nikhil Advani | |
٢٠١١ | Ladies vs Ricky Bahl | ئیشیکا دیسای | Maneesh Sharma | |
٢٠١٢ | تاکو لە ژیاندا بمێنم Jab Tak Hai Jaan |
ئاکیرای رای | Yash Chopra | براوەی باشترین خانمەئەکتەری پالپشت |
٢٠١٣ | Matru Ki Bijlee Ka Mandola | بیژلی ماندۆلا | Vishal Bhardwaj | |
٢٠١٤ | پیکەی PK |
جاگات "جاگو" جانینی | ڕاجکومار ھیرانی | |
٢٠١٥ | NH10 | میرا | Navdeep Singh | بەرھەمھێنەریش بوو پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر |
٢٠١٥ | بۆمبەی ڤیلڤێت Bombay Velvet |
ڕۆسی نۆرۆنھا | Anurag Kashyap | |
٢٠١٥ | Dil Dhadakne Do | فەرەح عەلی | Zoya Akhtar | پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری پالپشت |
٢٠١٦ | سوڵتان | عارفا حوسەین | Ali Abbas Zafar | |
٢٠١٦ | ئەی دڵ، دژوارە | ئالیزە خان | کاران جۆھەر | پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر |
٢٠١٧ | Phillauri | شاشی کوماری | Anshai Lal | بەرھەمھێنەریش بوو |
٢٠١٧ | Jab Harry Met Sejal | Sejal Zaveri | Imtiaz Ali | |
٢٠١٨ | پەری Pari |
ڕوخسانا | Prosit Roy | بەرھەمھێنەریش بوو |
٢٠١٨ | سانجو Sanju |
وینی دیاز | ڕاجکومار ھیرانی | |
٢٠١٨ | Sui Dhaaga | مامتا | Sharat Katariya | پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر |
٢٠١٨ | Zero | ئارەفە | Aanand L. Rai | [7] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.