![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/50/1918_flu_outbreak2.jpg/640px-1918_flu_outbreak2.jpg&w=640&q=50)
ئەنفلۆنزای ئیسپانی
پەتایەکی جیھانیی لە ساڵی ١٩١٨ / From Wikipedia, the free encyclopedia
پەتای ئەنفلۆنزای ساڵی ١٩١٨ یان ئەوەی بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی ناسرابوو، پەتایەکی ئەنفلۆنزای کوشندەیە کە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم لە ئەورووپا و جیھان بڵاوبووەوە و ملیۆنان کەسی کوشت، ئەم پەتایە بەھۆی جۆرێکی ئەنفلۆنزای (A)ی ڤایرۆسی و وێرانکەرەوە دروست دەبێت کە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای (A) (H1N1) یە. ڤایرۆسەکە بە خێرایی تووشبوون دەناسرێتەوە، بەو پێیەی ئامارەکانی ئەم دواییە مەزەندە دەکەن کە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نیشانە کلینیکییە ڕوونەکانیان دەرکەوتووە، [1] و لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەس لە ئەنجامی تووشبوون بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ھاوتایە بۆ دوو ھێندە کوژراوان لە جەنگی جیھانی یەکەمدا. [2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/50/1918_flu_outbreak2.jpg/640px-1918_flu_outbreak2.jpg)
زۆرینە ڕەھای قوربانیانی ئەم پەتایە کەسانی پێگەیشتوو و گەنجی تەندروست بوون، بە پێچەوانەی ئەوەی کە بەزۆری ڕوودەدات کاتێک پەتاکە کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان و ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە نەخۆشن یان بەرگری لەشیان لاوازە.
نەخۆشییە درمییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا تەمەنی مامناوەندییان کەمکردەوە، بەڵام لە ساڵی یەکەمی پەتاکەدا تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ئەمریکا نزیکەی ١٢ ساڵ دابەزی. زۆربەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کەسانی زۆر منداڵ و زۆر پیر دەکوژن، لەگەڵ بەرزترین ڕێژەی مانەوە بۆ ئەو دوو تەمەنە، بەڵام پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بووە ھۆی ڕێژەی مردن زیاتر لە چاوەڕوانکراو بۆ گەنجانی پێگەیشتوو. [3] [4]