ئەندازیاریی کۆمپیوتەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer engineering) بوارێکی خوێندنە، کە چەندین بواری ئەندازیاریی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری سوفتوێر پێکەوە دەبەستێتەوە تاوەکوو پەرە بە سیستمە نەرمامێری و ڕەقامێرییەکان بدات. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە بوارەکانی ئەندازیاریی ئەلەکتریک، داڕشتنی نەرمامێر، پەیوەندیی نەرمامێر-ڕەقامێر ڕاھێنانیان بۆ دەکرێت، واتە بە تەنیا لە بواری ئەندازیاریی نەرمامێر یان ئەندازیاریی ئەلەکتریکدا ناخوێنن. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە زۆر لایەنی ژمێرکاریی نەرمامێر و ڕەقامێردا ئیش دەکەن. لەوانە: میکرۆکۆنترۆلێرەکان، میکرۆپرۆسێسۆرەکان، کۆمپیوتەرە کەسییەکان، سوپەرکۆمپیوتەرەکان و داڕشتنی دیجیتاڵ. ئەم بوارەی ئەندازیاریی تەنیا لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان ئیش ناکەن بەڵکوو لەسەر ئەوەش کار دەکەن کە چۆن دەکرێت ئەم سیستمانە لە بوارێکی بەرینتردا بەکار بھێنن.
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر | |
---|---|
لقی | ئەندازیاری |
بەشێکە لە | زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاریی کارەبا |
جێبەجێکار | computer engineer |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://engineering.stackexchange.com/tags/computer-engineering |
ھەندێک لە کارە باوەکانی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بریتین لە نووسینی نەرمامێر و فیرمامێر بۆ میکرۆکۆنترۆلێرە جێگیرەکان، داڕشتنی چیپی ڤی. ئێڵ. ئێس. ئەی، داڕشتنی ھەستەوەری ئانالۆگ، داڕشتنی بۆردی خولگەی سیگناڵی ئاوێتە و داڕشتنی سیستمەکانی کارپێکردن. ھەروەھا ئەندازیارانی کۆمپیوتەر دەتوانن لە بواری ڕۆباتیکزدا توێژینەوە بکەن.