ئەنتۆنی ھۆپکینس
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێر فیلیپ ئەنتۆنی ھۆپکینس (لەدایکبووی ٣١ی دیسەمبەری ١٩٣٧) ئاکتەرێکی وێڵزیە.
سێر ئەنتۆنی ھۆپکینس | |
---|---|
لەدایکبوون | فیلیپ ئەنتۆنی ھۆپکینس (١٩٣٧-١٢-٣١) ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٦ ساڵ) مارگام، وێڵز |
نیشتەجێی | مالیبو، کالیفۆرنیا، ئەمەریکا |
نەتەوە | وێڵزی |
شارۆمەندێتی | شانشینی بەڕیتانیا / ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا |
خوێندنگە | ئەکادیمیای شاھانەیی ھونەر |
پیشە | ئەکتەر، وێنەکێش |
چالاکبوون | ١٩٦٠–تا ئێستا |
ھاوسەر | ستێلا ئەڕۆیاڤ (٢٠٠٣ - تا ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ئەبیگەیڵ ھۆپکینس |
ھۆپکینس وەک یەکێک لەمەزنترین ئاکتەرەکانی مێژوو دادەنرێت، بەھۆی ڕۆلی ھانیبال لێکتەر لە فیلمی "Silence of The Lambs"دا، کە بەم ھۆیەشەوە توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر بەرێتەوە، و بەشداربوو لە بەشە تەواوکەرەکانیشی بەناوی Hannibal و The Red Dragon. فیلمە بەناوبانگەکانی تریشی پێکھاتوونە لە: The Mask of Zorro, The Bounty, Meet Joe Black, The Elephant Man, Magic, 84 Charing Cross Road, Bram Stoker's Dracula, Legends of the Fall, Thor, The Remains of the Day, Amistad, Nixon, The World's Fastest Indian, Instinct, and Fracture.
بەدەر لەبردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار، ھۆپکینس سێ خەڵاتی بافتای بردۆتەوە، لەگەڵ دوو خەڵاتی ئێمی و خەڵاتێکی ڕێزلێنانی گۆڵدن گڵۆبیش، لەساڵی ١٩٩٣ وەک شاسوار دەستنیشان کرا لەلایەن شاژنەوە بەھۆی خزمەتەکانی بۆ ھونەر، و لەساڵی ٢٠٠٣ ناوی خرایە سەر شەقامی ناودارانی ھۆڵیوود. ھەروەھا لەساڵی ٢٠٠٨ ئەکادیمیای بەڕیتانیش خستیە نێو ڕێزی مەزنەکانی سەدە.