گۆرانیبێژێکی میسری From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمیر عید (لەدایکبووی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و گیتارژەنی میسری و گۆرانیبێژی سەرەکی تیپی کایرۆکییە. [1]
ئەمیر عید لە ساڵی ٢٠٠٣ تیپی کایرۆکی دامەزراند و دوای شۆڕشی ٢٥ی کانونی دووەم بە گۆرانی «صوت الحریە» کە لەلایەن ئەمیرەوە گوترا ناوبانگی دەرکرد، پاشان گۆرانییەک بە سروشتێکی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا ھێنا، وەک گۆرانی «مطلوب زعیم ویا المیدان»، بە ھاوکاری عائیدە ئەیووبی و گۆرانی «اثبت مکانک». لە ساڵی ٢٠٢٠ یەکەم کاری سینەمایی لە فیلمی «کاتێک لەدایک دەبین-لما بنتولد» کە لە دەرھێنانی تامر عزەت بوو، نوێنەرایەتی میسڕی کرد لە پێشبڕکێی ئۆسکار بۆ بەدەستھێنانی باشترین فیلمی زمانی بیانی.[2][3]
لە ساڵی ٢٠٢٢دا گۆرانی «اھلا وسھلا»ی پێشکەش کرد بۆ پێشخستنی دەستپێشخەریییەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پەرەپێدانی گوندەکانی دەشتی میسڕ.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.