ئەلیسا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلیسا یان ئەلیسار زەکەریا خوری (لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢) یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان[2][3] و لە جیھانی عەرەبی ناوی ھەیە.[4] ئەلیسا یەکێکە لەو گۆرانیبێژە عەرەبییانەی کە بەرھەمەکانی پڕفرۆشترینبوونە و لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، وە ٢٠١٠ لەنێو گۆرانیبێژانی مێینەی عەرەب ئەلبوومەکانی پڕفرۆشترین بووە.[5][5][6][2] تا ئێستا ئەلبوومەکانی زیاتر لە ٣٠ میلیۆن دانەیان لێفرۆشراوە لەگشت جیھان.[5][6][2] ئەلیسا بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنانیش دادەنرێت کە سامانەکەی بەزیاتر لە ٤١ میلیۆن دۆلار خەملێنراوە. لەبەرنامەی میوزیکی و تەلەفزیۆنی (The X Factor) لەلیژنەی دادوەریدا بەشدارە. تا ساڵی ٢٠١٧ ئەلیسا ٤٣ میلیۆن شوێنکەوتووی ھەبووە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە ساڵی ٢٠١٨ وەک لیژنە لەبەرنامەی میوزیکی خۆشترین دەنگ (The Voice Ahla Sawt) ڤێرژنی عەرەبی ذە ڤۆیز بەردەوامە.
ئەلیسا إليسار زكريا خوري | |
---|---|
ئەلیسا لە ٢٠٢٠ | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ئەلیسار زەکەریا خوری |
لەدایکبووی | (١٩٧٢-١٠-٢٧) ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)[1] |
بنەچە | دیر ئەحمەر، لوبنان |
چەشنەکان | میوزیکی عەرەبی، ڕۆمانسی، میوزیک |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٢ تا ئێستا |
کۆمپانیاکان | EMI (1998-1999) دیلارا میوزیک (٢٠٠٠–٢٠٠٣) Rotana (٢٠٠٤ تا ئێستا) |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | Ragheb Alama, Wael Kfoury, Chris de Burgh, Christina Aguilera, Nancy Ajram, Nawal Al Zoghbi, Tamer Hosny, Fadl Shaker |
وێبگە | elissalb |