From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلقاعیدە لە عێراق یان ئەلقاعیدە لە میزۆپۆتامیا یان ئەلتەوحید وەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین یان قاعیدەت ئەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین گرووپێکی ناسراو بوون لەجیھاندا، خۆیان بەھاوپشتی ڕێکخراوی قاعیدە دەناساند، یەکەم ئامانجیان وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکا بوو لە عێراق وە ئامانجی دووەم دامەزراندی دەوڵەتێکی ئیسلامییە لە عێراق و ڕووخاندنی حکوومەتی ئێستای عێراق، لە ئاکامی ئەم ئامانجانەیان چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە لەوێنەی تەقاندنەوەی تەقەمەنی و تیرۆرکردنی نەیارانی گرووپەکە و تیرۆرکردنی سەربازەکانی ئەمریکا، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی یەکێک بوو لە پێشەوایانی ئەم کۆمەڵەیە بوو کە جەنگی لەدژی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەستی ھێزەکانی سوپای ئەمریکی کوژرا.[4]
ئەلقاعیدە لە عێراق (رێکخراوی ئەلقاعیدە ئەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین) | |
---|---|
بەشدار لە جەنگی عێراق، شەڕی ناوخۆی عێراق، یاخیبوونی عێراق، شەڕی تیرۆر | |
ساڵانی چالاکیی | ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰٤[1]– ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادیزم[2] |
سەرکردەکان | ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی (KIA) Abu Ayyub al-Masri (KIA) |
شوێنگەسەرەکییەکان | فەلووجە |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | عێراق |
بەشێکە لە | ئەلقاعیدە |
درووست بووە وەک | جماعە ئەلتەوحید وەلجیھاد ئەنسارولئیسلام |
بووە بە | Mujahideen Shura Council دەوڵەتی عێراق ئیسلامی |
ھاوپەیمانان | Mujahideen Shura Council دەوڵەتی عێراق ئیسلامی |
دوژمنان | Multinational force in Iraq عێراق (Iraqi security forces, Kurdish and Shia militias) Asa'ib Ahl al-Haq[3] ئوردن نەتەوە یەکگرتووەکان |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی عێراق Iraqi insurgency (2003–06) شەڕی ناوخۆی عێراق (٢٠٠٦–٠٨) |
پێشتر ئەم گرووپە لەژێر ناوی جەماعەتی تەوحید وەلجیھاددا کاریان دەکرد، بەڵام دواتر بوونە بەشێک لە ئەلقاعیدە.[5]
ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ سەرکردەی ڕێکخراوی ئەڵقاعیدە ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی و ڕاوێژکاری ڕۆحی شێخ عەبدولڕەحمان، ھەردووکیان بەھۆی ھێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە بەدوو بۆمبی ٥٠٠ پاوەندی (٢٣٠ کگم) بۆسەر خانوویەکی لەنزیک بەعقوبە کوژران. پاشان سەرکردایەتی ئەو گروپە لەلایەن ئەبو ئەیوبی میسری ناسراو بە ئەبو حەمزە ئەلموھاجیر ەوە بە سەرکردای ئەو گروپە دائەنرا و دوای ماوەیەک و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ دا گرووپەکە ھەڵوەشایەوە و لەبری ئەم دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق دامەزرا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.