ئەلبەرت ئاینشتاین
فیزیکزانی ئەڵمانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلبێرت ئاینشتاین ;(لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥)[2] زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن.[3][4] ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە «بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان»[5] و ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەست بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (بە ئینگلیسی: Photoelectric effect) و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت.[6] ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت.[3] بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردووەتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.
ئەلبێرت ئاینشتاین Albert Einstein | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ |
مردن | ١٨ی نیسانی ١٩٥٥ پرینستۆن، نیوجێرسی، ئەمریکا |
نیشتەجێ | ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سویسرا، ئەمریکا، بەلجیکا، نەمسا، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | جولەکە، ئەڵمانی |
بواری زانستی | فیزیا |
شوێنی کار |
|
ڕاوێژکاری پەیمانگا | ھێنریک فریدریک وێبەر |
قوتابییە دیارەکان |
|
ناسراو بە ھۆی |
|
خەڵاتەکانی |
|
خێزان | میلێڤا ماریک (١٩٠٣–١٩١٩) ئێلسا لۆڤەنتال (١٩١٩–١٩٣٦) |
واژوو |
لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر ھەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەیی دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان (gravitational fields). پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی ھێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە.[7]