![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d6/Aschraf_Ghani_MSC_2017_2_%2528cropped%2529.jpg/640px-Aschraf_Ghani_MSC_2017_2_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
ئەشرەف غەنی
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد ئەشرەف غەنی ئەحمەدزائی (بە دەری: محمد اشرف غنی احمدزی؛ لەدایکبووی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩) سیاسەتوان و چواردەھەمین سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بوو لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠٢١.[1][2] ئەو بۆ یەکەم جاری لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان بوو بە سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، ساڵی ٢٠١٩ بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆک کۆمار دیارکرایەوە.[3][4] لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری کرد بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت. ئەشڕەف غەنی پێشتر وەک وەزیری دارایی و سەرۆکی زانکۆی کابول کاری کردووە. ساڵی ٢٠٠٢ گەڕاوەتەوە ئەفغانستان دوای ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ڕووخێندرا. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەھۆی ھێرشەکانی تاڵیبان، ئەفغانستانی بەرەو تاجیکستان و دواتریش ئیمارات بەجێھێشت.[5]
زانیاریی خێرا ئەشرەف غەنی, لەدایکبوون ...
ئەشرەف غەنی | |
---|---|
![]() | |
اشرف غني ![]() | |
لەدایکبوون | محمد اشرف غني احمدزی ![]() ١٩ی ئایاری ١٩٤٩ ![]() پارێزگای لۆگەر ![]() |
پەروەردە | دکتۆرا ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، ئابووریناس، مرۆڤناس ![]() |
شوێنکار |
|
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ ![]() |
ھاوسەر | Rula Ghani ![]() |
مناڵ | Mariam Ghani ![]() |
وێبگە | https://president.gov.af ![]() |
پلە | President of Afghanistan (٢٠١٤–٢٠٢١)، Minister of Finance (٢٠٠٢–٢٠٠٤) ![]() |
Rank | supreme commander ![]() |
لق | Afghan Armed Forces ![]() |
دایخە