ئەشرەف حەکیمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەشرەف حەکیمی (بە عەرەبی: أشرف حكيمي؛ لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، لە باڵی ڕاستی بەرگریی یانەی پاریس سان جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب یاری دەکات.
حەکیمی لە ٢٠١٦ لەڕێگەی یانەی کاستیای ڕیال مەدریدەوە دەست بە کاروانەکەی دەکات، لە ٢٠١٧ بەرزکراوەتەوە بۆ تیمی یەکەمی ڕیال مەدرید، لەو وەرزەدا نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایان بەدەستھێنا. دواتر بە خواستنێکی دوو ساڵە ڕوویکردە بۆروسیا دۆرتموند، لە ٢٠١٩ نازناوی جامی سووپەری ئەڵمانیایان بەدەستھێنا.
ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە ٢٠٢٠، حەکیمی بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە، ھاوکار بووە لە بەدەستھێنانی سێریێ ئای ٢٠٢٠-٢٠٢١. پاریس سان جێرمان لە ٢٠٢١ بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ گواستیەوە.
حەکیمی لە باوانێکی مەغریبی لە ئیسپانیا لەدایکبووە، لە ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی مەغریب بانگھێشتکراوە، پێش ئەوەی یەکەم یاریی نێونەتەوەیی ئەنجامبدات لە ٢٠١٦، بانگھێشتکراوە بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و ٢٠٢٢، جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ و ٢٠٢١.