From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەھاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەھابادە. لە بواری فەرھەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی بەپێزە وەک: فەرھەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مھاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە.
ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مھابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.
گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.