From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەحمەد حسێن ئەلشەرع ناسراو بە ئەبوو محەممەد جۆڵانی فەرماندەی گشتی گرووپی چەکداری ھەییەی تەحریری لە شام؛[1] ھەروەھا ئەمیری پێشووی ڕێکخراوی بەرەی نوسرە بووە کە بەشێک بوو لە ئەلقاعیدە.[2]وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣دا جۆلانی وەک «تیرۆریستێکی جیھانی دیاریکراوی تایبەت» خستە لیستەوە.[3]
ئەبوو محەممەد جۆلانی | |
---|---|
أبو محمد الجولاني | |
لەدایکبوون | أحمد حسين الشرع ١٩٨٢ (تەمەن ٤٢ ساڵ) ڕیاز |
ئەلجولانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ڕیاز، سعودیە لەدایک بووە، باوکی تا ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری نەوت کاری کردووە، لەو ساڵەدا بنەماڵەی ئەلجولانی گەڕانەوە بۆ سوریا، و گەورە بووە و ژیاوە لە ناوچەی ڤێلاکانی ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی مەززە لە دیمەشق، تا لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕووی لە عێراق کرد.[4] ئەلجولانی ڕووی لە عێراق کرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی دوای ٢٠٠٣ داگیرکردنی عێراق، بە خێرایی لە ڕیزەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق پلەو پۆستی بەرزبووەوە، و دەوترێت هاوکارێکی نزیکی سەرکردەکەی بووە، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی (ئەلجولانی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھیچ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ زەرقاویدا نەبووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.