دەرمانێکی کاریگەریی دەروونی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێکستسی (بە ئینگلیزی: 3,4-Methylenedioxymethamphetamine؛ بە کورتکراوەیی بە MDMA ناودەبرێت) دەرمانێکە لە فۆرمی ئیمپاتۆجن–ئینتاکتۆجن، پۆلێک لە دەرمانە دەروونییەکان کە کاریگەری لەسەر کراوەیی کەسەکان دروست دەکات. دوو شێوەی ھەیە، حەبەکان لەناو خەڵکیدا بە ئێکستسی ناسراوە و کریستاڵەکە بە مۆلی یان ماندی ناسراوە.[1][2] دەرمانەکە بۆ مەبەستی کاتبەسەربردن و ڕابواردن بەکاردێت.[3] ھەندێک لە کاریگەرییەکانی ئەم دەرمانە پێکھاتوون لە گۆڕانی ھۆش، زیادبوونی وزە، لەگەڵ زیادبوون ھاوسۆزی و چێژ.[3][4] کاتێک لە ڕێگەی دەمەوە بەکاردێت، کاریگەرییەکان لە ماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەک دەست پێ دەکەن و تاکوو ٣ بۆ ٦ سەعات بەردەوام دەبن.[5][6]
ئێکستسی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٢ لەلایەن کۆمپانیای مێرک، کۆمپانیایەکی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەڵمانی، گەشەی پێدرا.[7] لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکان بۆ باشترکردنی چارەسەری دەروونی بەکاردەھێنرا و لە ساڵانی ھەشتاکاندەرمانێکی بەناوبانگی سەرشەقامەکان بوو.[8][9]ئێکستسیA ب ەگشتیلەو ئاھەنگانەدا بەکاردێت کەو مۆسیقای سەماکردنی ئەلیکترۆن لێدەدەنی.[10] لەوانەیە لەگەڵ ماددەی تر، وەک ئیفێدریان، ئەمفێتامین، و مێتامفێتامین تێکەڵ بکرێت.[8] لە ساڵی ٢٠١٦، نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس لە نێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٦٤ ساڵیدا ئێکستسیان بەکارھێناوە (٠٫٣٪ دانیشتووانی جیھان).[11] ئەمە بە شێوەیەکی بەربڵاو ھاوشێوەی ڕێژەی ئەو کەسانەیە کە کۆکاین یان ئەنفێتامین بەکاردەھێنن، بەڵام ڕێژەیەکی کەمترە بەراورد بە ماریوانا یان ئۆپیۆیدەکان.[11] لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٧، نزیکەی ٧٪ی خەڵکی وتیان کە لایەنی کەم جارێک ئێکستسیان بەکارھێناوە لە ژیانیاندا، و ٠٫٩٪یان لە ساڵی ڕابردوودا (٢٠١٦) بەکاریان ھێناوە.[12]
کاریگەرییە نەرێنییە کورتخایەنەکان بریتین لە پێکدادانی ددانەکان، بینینێکی نادیار، ئارەق دەرکردن و خێرالێدانی دڵ، و بەکارھێنانی درێژخایەن لەوانەیە ببێتە ھۆی ئالوودەبوون، کێشەی بیرەوەری، پارانۆیا و دروستبوونی زەحمەتی لە خەو.[8] ھەندێک کەس بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستەیان و وشکبوونەوەی جەستەیان گیانیان لەدەستداوە لەدوای بەکارھێنانی ئێکستسی. دوای بەکارھێنان، خەڵک زۆرجار ھەست بە خەمۆکی و ماندووبوون دەکەن.[8] ئێکستسی بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگەی زیادکردنی چالاکییەکانی ڕاگوێزەرەدەمارەکانی سێرۆتۆنین، دۆپامین و نۆرادرینالین لە بەشەکانی مێشک کار دەکات.[8][9] دەرمانەکە سەر بە پۆلی دەرمانەکانی ئامفێتامینە.[13]
ئێکستسی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھان نایاسایییە و بەکارھێنانی پزیشکی لە تەنیا چەند وڵاتێکی کەم ھەیە.[14][15] بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئێستادا ھەڵسەنگاندن بۆ دەرمانەکە دەکات بۆ بەکارھێنانی کلینیکی.[16] کەنەدا بە شێوەیەکی سنووردار ڕێگەی بە دابەشکردنی ئێکستسی و ماددەی تری وەژ سایلۆسیبین داوە.[17][18]
بە شێوەیەکی گشتی، بەکارھێنەرانی ئێکستسی دەڵێن کە لە ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک لە بەکارھێنانی لە ڕێگەی دەمەوە، ھەست بە دەستپێکردنی کاریگەرییە ھەستیارەکان دەکەن و لە ٧٥ بۆ ١٢٠ خولەک ھەست بە لووتکەی کاریگەرییەکان دەکەن، کە دواتر بۆ نزیکەی ٣٫٥ کاتژمێر بەرەو کەمبوون دەچێت.[20] کاریگەرییە کورتخایەنە دەروونییە چالاکەکانی ئێکستسی بریتین لە:
ئەزموونی ئێکستسی پشت بەم خەسڵەتانە دەبەستێت: ئەو ڕێژەیەی بەکاردێت، ژینگەی دەورووبەر، و خودی بەکارھێنەرەکە. ئێکستسی کەمتر گۆڕانکاری لە ھزری بەکارھێنەرەکەدا دەکات بەراورد بە دەرمانە کاریگەرییە دەروونییەکانی تر. بۆ نموونە، کاتێک لە ئاھەنگەکاندا بەکاردەھێنرێت، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی چالاکیی بزوێنەری، کەمبوونەوەی ھەستی ناسنامە، و کەمی ھۆشیاری لە دەوروبەر. کاتێک ئێکستسی بەتەنیا یاخود لە گرووپی بچووکدا و لە ژینگەیەکی ئارام و بێدەنگدا بەکاردێت، دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھۆشیاری و ھەستیاری بەرامبەر بە جوانیی ژینگەیی و زیادبوونی ھەستکردن بە سۆزەکان، ھەروەھا زیادبوونی توانای قسەکردن لەگەڵ دەورووبەر.[22] لە چارەسەری دەروونیدا، کاریگەرییەکانی ئێکستسی بە یادەوەری و سۆزی پەیوەست بە ئەزموونی منداڵی ناسراوە.[22][23]
ئێکستسی بە دەرمانێکی ئیماتۆجینی وەسف کراوە، ئەویش بەھۆی زیادکردنی ھەستە ھاوسۆزییەکان.[24][25] ئەنجامی چەندین توێژینەوە کاریگەریی زیادبوونی ھاوسۆزی لەگەڵ ئەوانی تردا دەردەخەن.[24] بەکارھێنانی ڕێژەیەکی مامناوەند یان بەرز لە ئێکستسی دەبێتە ھۆی زیادبوونی حەز و چێژی سێکسی.[26][27] ئێکستسی بە دڵنیایییەوە توانای کۆمەڵایەتی و پەیوەندیبەستن لە ناو بەکارھێنەران باشتر دەکات.[28]
توێژینەوەیەکی بەریتانی لە ساڵی ٢٠٠٧دا ئێکستسی لە پلەی ١٨ی زیانبەخشیدا لە نێوان ٢٠ دەرمان دا دیاریکرد. ڕیزبەندی بۆ ھەر دەرمانێک لەسەر بنەمای مەترسیی زیانی جەستەیی توند، ئارەزووی پشتبەستن بە ماددە دەروونییەکە، و کاریگەرییە نەرێنییەکانی خێزانی و کۆمەڵایەتی دیاری کراوە.[19]
ئێکستسی بە شێوەیەکی یاسایی لە زۆربەی جیھاندا لەژێر پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ماددەی دەروونی و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تر کۆنترۆڵ کراوە، ھەرچەندە بەکارھێنانی پزیشکی و لە توێژینەوەکاندا ڕێگەپێدراوە، بە شێوەیەکی سنووردار. بە گشتی، بەکارھێنانی بێ مۆڵەت، فرۆشتن یان دروستکردنی ئێکستسی تاوانە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.