ئێکزیما
بریتییە لە کۆمەڵێک لە نەخۆشی کە لە ئەنجامدا دەبێتە هەوکردنی پێست / From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشی ئێکزیما یان دێرماتایتس، یەکێکە لە نەخۆشییە بەر بڵاوەکانی پێست دادەنرێت. ئێکزیما لە ئەنجامی ھەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت. ئەم نەخۆشیە بە خوران، سووربوونەوەی پێست و دروست بوونی لیر و قڵیشان دەناسرێتەوە. ئێکزیما نەخۆشیەکی گوێزەرەوە نییە و کوشندەش نییە ئەگەر بێت و چارەسەری بکرێت و پشتگوێ نەخرێت. ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە تەمەنی منداڵیدا بەر بڵاوە.
نزیکەی سی و پێنچ ملیۆن ئەمریکی بە دەست نەخۆشی ئێکزیماوە دەناڵێنن. ئێکزیما بە زۆری لە ئانیشک، بەشی پشتەوەی ئەژنۆکان و دەم و چاو زیاتر ڕومەت، سمت، پشتەوەی گوێ و دەست و قاچ دەردەکەوێت. دکتۆرەکانی پێست لە پلاندان لە داھاتوودا چارەسەر بۆ نەخۆشی ئێکزیما بدۆزنەوە بە پشت بەستن بە تەمەنی نەخۆشەکە، نیشانەکان و بار و دۆخی تەندروستی ئێستای نەخۆشەکە.