![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3a/Evening_in_Parambikkulam%252C_Kerala%252C_India.jpg/640px-Evening_in_Parambikkulam%252C_Kerala%252C_India.jpg&w=640&q=50)
ئێوارە
ماوەی ڕۆژ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێوارە یان ئێواران (بە ئینگلیزی: Evening) کۆتایی ڕۆژ و ھاتنی شەوە کە لە دوای کۆتایی دوانیوەڕۆوە دەست پێدەکات، لەکاتێکدا ڕووناکی ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە، تا کاتی خەوتن بەردەوام دەبێت.[1][2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3a/Evening_in_Parambikkulam%2C_Kerala%2C_India.jpg/640px-Evening_in_Parambikkulam%2C_Kerala%2C_India.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e3/Evening_view_on_the_bay_of_Naples%2C_overlooking_Mount_Vesuvius.jpg/640px-Evening_view_on_the_bay_of_Naples%2C_overlooking_Mount_Vesuvius.jpg)
ئێواران ساتێکی ڕۆژەکەیە کە لە کۆتایی دوانیوەڕۆوە دەست پێ دەکات تا سەرەتای شەو. ئەو کاتانەی کە ئێوارانی لێ دەست پێدەکات و کۆتایی دێت پشت بە شوێنی جوگرافی و کاتی ساڵ و کلتور دەبەستێت، بەڵام بە گشتی دەستپێکی کاتێکە کە خۆر لە ئاسماندا نزمە و تا کۆتایی بوومەلێڵ بەردەوام دەبێت. لەوانەیە لە کاتژمێر ٥ یان ٦ی ڕۆژەکە دەستپێبکات و تا شەو یان کاتی خەوتن بەردەوام بێت. لەوانەیە بە شێوەیەکی گشتی لەناو خەڵکدا بۆ زانین و لەخۆگرتنی سات و نیگای دوا دوانیوەڕۆ بەکاربھێنرێت تا کەمێک پێش خۆر ئاوابوون.[3]