ئێمیل زۆلا
ڕۆژنامەوان، نووسەری شانۆیی و ھۆزانڤانی فەڕەنسی (١٨٤٠-١٩٠٢) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێمیل ئێدوارد شارڵ ئەنتوان زۆلا (بە فەڕەنسی: Émile Édouard Charles Antoine Zola) (٢ی نیسانی ١٨٤٠-٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٢)[1] ڕۆماننووس، ڕۆژنامەنووس، شانۆنامەنووسێکی فەڕەنسی و، ناسراوترین شاگردی قوتابخانەی ئەدەبیی سروشتیخوازی بوو، هەروەها بەشدارێکی گرنگ بوو لە پەرەسەندنی سروشتیخوازیی شانۆیی.[2] ئەو کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە ئازادکردنی سیاسیی فەڕەنسا. ئەو هەروەها بە نووسینی بۆچوونە بەناوبانگەکەی لە ڕۆژنامەدا لەژێر مانشێتی «تۆمەتبار دەکەم» بە فەڕەنسی (!..J'Accuse ) ڕۆڵێکی کارای گێڕا لە بێتاوانکردنی ئەفسەری سوپا ئەلفرێد درێفووس کە بەهەڵە تۆمەتبار و تاوانبار کرابوو. زۆلا لە ساڵانی ١٩٠١ و ١٩٠٢ پاڵێوراو بوو بۆ یەکەم و دووەم خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات.[3][4]
زانیاریی خێرا ئێمیل زۆلا, لەدایکبوون ...
ئێمیل زۆلا | |
---|---|
لەدایکبوون | ئێمیل ئێدوارد شارڵ ئەنتوان زۆلا (١٨٤٠-0٤-0٢) ٢ی نیسانی ١٨٤٠ پاریس، |
مردن | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٢(١٩٠٢-٠٩-٢٩) (٦٢ ساڵ ژیاوە) پاریس، فەڕەنسا |
گۆڕ (گڵکۆ) | پانتێیۆن، پاریس |
پیشە | ڕۆماننووس، ڕۆژنامەوان، شانۆنامەنووس، شاعیر |
نەتەوە | فەڕەنسی |
چەشنەکان | |
جووڵانەوەی ئەدەبى | سرۆشتخوازی |
کارە بەرچاوەکان | ڕووگۆن ماکار، تێرێز ڕاکۆن، ژێرمینال، نانا |
ھاوسەر | ئێلێنۆر ئەلێکساندرین مۆلێ |
خزم(ەکان) | فرانسوا زۆلا (باوک) ئێمیل ئۆبێر (دایک) |
دایخە