From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێمیلی ماڕگرێت واتسن (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧) خانمە ئاکتەرێکی بەڕیتانیە. ئەو لە یەکەمین کاری رۆڵگێڕانیدا لە فیلمی Breaking The Waves (١٩٩٦) بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمە ئاکتەر پاڵێورا، دواتر بۆ فیلمی Hilary and Jackie توانی خەڵاتی بیفای تایبەت بە فیلمە سەربەخۆکان بۆ باشترین خانمە ئاکتەر بباتەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی بافتای باشترین خانمە ئاکتەری بۆ تەلەڤیزیۆن بردەوە بۆ فیلمی Appropriate Adult.
ئێمیلی واتسن | |
---|---|
لەدایکبوون | ئێمیلی ماڕگرێت واتسن ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ ئسلینگن، لەندەن، ئینگڵتەڕا |
نیشتەجێی | گرینویچ، لەندەن |
خوێندنگە | زانکۆی بڕیستڵ دراما ستودیۆی لەندەن |
پیشە | خانمەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩١–تا ئێستا |
ھاوسەر | جاک واتەرس (ھاوسەرگیری ١٩٩٥) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
واتسن سەرەتای کارەکانی بە شانۆ دەستپێکردووە و لە ساڵی ١٩٩٢. فیلمەکانی تری واتسن بریتین لە The Boxer (١٩٩٧)، Angela's Ashes (١٩٩٩)، Gosford Park (٢٠٠١)، Punch-Drunk Love (٢٠٠٢)، Red Dragon (٢٠٠٢)، The Life and Death of Peter Sellers (٢٠٠٤)، Corpse Bride (٢٠٠٥)، Miss Potter (٢٠٠٦)، Synecdoche، New York (٢٠٠٨)، Oranges and Sunshine (٢٠١٠)، ئەسپی جەنگی (٢٠١١)، بیردۆزی ھەموو شتێک (٢٠١٤) و Kingsman: The Golden Circle (٢٠١٧). بەدەر لەمانە بۆ ڕۆڵەکەی لە کورتە زنجیرەی چێڕنۆبڵ، واتسن کە رۆڵی ئولێنا خومیوکی بینی، بۆ یەکەمجار بۆ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئاکتەر.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێمیلی واتسن تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.